بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق سەر بە وەزارەتی نەوتی ئەم وڵاتە ئاماری کۆتایی هەناردە و داهاتی نەوتی لە مانگی ئابی ڕابردوو بڵاو کردەوە.
کۆمپانیای سۆمۆ ڕایگەیاندووە کە ڕێژەی هەناردەی نەوتی عێراق لە مانگی ئابی 2022، 101 ملیۆن و 859 هەزار و 528 بەرمیل بە داهاتی 9 ملیار و 688 ملیۆن و 903 دۆلار بووە.
عێراق لە مانگی ئاب لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشور، سەد ملیۆن و 750 هەزار بەرمیل و لە کەرکوک یەک ملیۆن و 109 هەزار و 528 بەرمیل نەوتی هەناردە کردووە.
مامناوەندی نرخی هەر بەرمیلێک نەوت 95.120 دۆلار بووە.
نەوتی خاوی عێراق لە لایەن 32 کۆمپانیای نێودەوڵەتی و لە ڕێگای بەندەرەکانی بەسرە، خورئەلعەمیە و جەیهانی تورکیا هەناردە کراوە./.