بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەنتۆنیۆ گۆترێش ئەمینداری گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕاپۆرتێکدا بۆ ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی نیگەرانی خۆیی بە بۆنەی چالاکی ئازادانەی گرووپی تیرۆریستی قاعیدە لە ئەفغانستان دەربڕیوە.
ئەو ڕاپۆرتەش تایبەتە بە دۆخی ئەفغانستان لە ماوەی سێ مانگی ڕابردوو و لە لایەن ئەمینداری گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە ڕادەستی ئەنجومەنی ئاسایش کراوە.
لەو ڕاپۆرتەدا هاتووە کە گرووپە تیرۆریستییە بیانییەکان لە ئەفغانستاندان و چالاکییان هەیە.
گۆترێش ڕایگەیاندووە کە پەیوەندییەکانی قاعیدە و تاڵیبان درێژەی هەیە و ئەم گرووپە لە ئەفغانستان بە ئازادانە چالاکی دەکات.
ڕاشیگەیاندووە کە کوژرانی ئەیمەن زەواهیری سەرکردەی قاعیدە لە ئەفغانستان، پەیوەندییەکانی ئەم گرووپە و تاڵیبانی ئاشکرا کرد کە بە پێچەوانەی بەڵێنەکانی تاڵیبانە بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم./.