بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فۆئاد حوسین لە وتووێژی لە گەڵ پەیامنێری کەناڵی ڕووداو وتی کە بەغدا لە هەوڵەکانی بۆ ئاڵوگۆڕی پەیام لە نێوان ئەمریکا و ئێران لە دۆسیەی ناوەکی بەردەوام دەبێت، لە ڕاستیدا هەر دوو لاش گەیشتوونەتە ڕێکەوتن بەڵام بابەتێکی پێ زیاد کراوە کە هەر دوو لا تاوتوێی دەکەن.
وەزیری دەرەوەی عێراق سەبارەت بە کاتی کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی ئێران و سعوودیە وتی: دانوستانەکان بەردەوامە و تا ئێستا هەر دوو وڵات 5 کۆبوونەوەی فەرمییان هەبووە بەڵام لە ئاستی ئەمنی و هەواڵگریدا بووە و وردەکاری ئەو کۆبوونەوانە بڵاو ناکرێتەوە، ئێمە لە گەڵ هەر دوو لا لە پەیوەندیداین.
ناوبراو لە وەڵامی پرسیارێک سەبارەت بە دۆسیەی مەهسا ئەمینی و ئاژاوەگێڕییەکانی پاش ئەوە لە ئێران، وتی: ئەوەی کە لە ئێران ڕوو دەدات بابەتێکی ناوخۆییە و ئێمە لە وەزارەتی دەرەوەی عێراق وەک بابەتێکی ناوخۆیی لەم پرسە دەڕوانین./.