سه‌رۆکی نووسینگه‌ی سه‌رۆک کۆماری ڕووسیا ده‌ڵێت که ده‌ستێوه‌ردانی سه‌ربازی وڵاته‌که‌ی له سوریا به ئامانجی له ناوچوونی گرووپی تیرۆریستی داعش بووه و به مسۆگه‌ربوونی ئه‌م ئامانجه‌ش له سوریا ده‌کشێته‌وه.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی به گێڕانه‌وه له ڕاشا توده‌ی، سرگئی ئیوانۆف سه‌رۆکی نووسینگه‌ی ڤلادیمیر پوتین سه‌رۆک کۆماری ڕووسیا جه‌ختی کرده‌وه که ده‌ستێوه‌ردانی سه‌ربازی وڵاته‌که‌ی له سوریا به‌نده به پێشکه‌وتن له پرۆسه‌ی له‌ناوچوونی داعش.
ناوبراو له کاردانه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر به میدیاکانی وڵاتانی ڕۆژئاوا که ئاماده‌بوونی هێزه‌کانی ڕووسیایان له سوریا بۆ کاتێکی نادیار پێش بینی کردبوو، وتی: ڕووسیا به ئامانجی له‌ناوبردنی داعش چووه‌ته سوریا و به پێشکه‌وتنی سوپای ئه‌و وڵاته له‌م پرۆسه‌یه‌دا، ده‌کشێته‌وه.
ئیوانۆف له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا وتی: چالاکییه سه‌ربازییه‌کان ماوه‌یه‌ک درێژه‌ی ده‌بێت و کاتی کۆتایی هاتنی به‌نده به سه‌رکه‌وتنه‌کانی سوپای سوریا له گۆڕه‌پانی شه‌ڕه‌که.
سه‌رۆکی نووسینگه‌ی سه‌رۆک کۆماری ڕووسیا هه‌روه‌ها به ئاماژه به تێکشکانی فڕۆکه نه‌فه‌رهه‌ڵگره‌که‌ی ئه‌و وڵاته له بیاوانه‌کانی سینا له میسر ڕایگه‌یاند که ڕاپۆرتی تایبه‌ت به‌و ڕووداوه تا کۆتایی ئه‌مساڵ بڵاو ده‌بێته‌وه.
حه‌فته‌ی ڕابردوو فڕۆکه‌یه‌کی نه‌فه‌رهه‌ڵگری جۆری ئێرباسی 321 سه‌ر به هێڵی ئاسمانی ڕووسیا تێکشکا و له ئاکامی ئه‌و ڕووداوه‌دا 225 که‌س بوونه قوربانی. له ناو قوربانییه‌کاندا 25 منداڵ بوون، ئه‌م ڕووداوه به گه‌وره‌ترین ڕووداوی ئاسمانی له مێژووی ڕووسیا هه‌ژمار ده‌کرێت. فڕۆکه‌که له شاری شه‌رم الشهیخ به‌ره‌و سن پیترزبۆرگ به‌ڕێکه‌وتبوو.
گرووپی تیرۆریستی داعش ڕایگه‌یاندووه که له کاردانه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر به ده‌ستێوه‌ردانی سه‌ربازی ڕووسیا له سوریا، فڕۆکه‌که‌ی تێکشکاندووه، به‌ڵام وه‌زیری گواستنه‌وه‌ی ڕووسیا ئه‌م هه‌واڵه‌ی به‌درۆخسته‌وه و به توندی ڕه‌تیکردووه‌ته‌وه.