بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد مەرەندی لە وتووێژی لە گەڵ کەناڵی المیادین ڕایگەیاند کە ئێران پێش واژۆکردنی ڕێکەوتن نوێی ناوەکی داوای وەرگرتنی گەرەنتی دەکات.
ناوبراو وتی: ئەمریکییەکان لە ئاژانسی نێودوڵەتی وزەی ناوەکی بۆ گوشارخستنە سەر ئێران کەڵک وەردەگرن و دەیانەوێت بۆ بەلاڕێدابردنی ڕێکەوتنی نوێ، هەندێک لە بڕگەکانی بە ناڕوونی بمێنێتەوە.
ڕاوێژکاری شاندی دانوستانکاری ئێران وتی: ئەمریکا و وڵاتانی ئەورووپی کەوتوونەتە هەلومەرجێکی دژوار و ئەمەش موڵەتی زیاترکردنی گوشارەکان لە دژی ئێران نادات.
مەرەندی وتی: غاز لە ئێستادا گرنگییەکی زۆری هەیە و ئەمریکییەکان و ئەورووپییەکان ئەمە دەزانن.
ناوبراو وتی: بەڕێوەبەری ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناوەکی بووەتە جێبەجێکاری بڕیارەکانی ئەمریکا و ئاژانسی کردووەتە دامەزراوەیەکی سیاسی کە کەوتووەتە ژێر کاریگەری وڵاتانی ڕۆژئاواوە./.