بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وانگ یی وتی کە دەبێت بۆ ڕێگری لە شەڕ و دابینکردنی ئاشتی هەنگاو بنێین.
ناوبراو وتی: ملهوڕی و سیاسەتی خۆسەپاندنی یەک وڵات قبووڵکراو نییە.
وەزیری دەرەوەی چین وتی کە نابێت دیمۆکراسی و مافی مرۆڤ بۆ ئامانجە سیاسییەکان بەکار بهێندرێت.
وانگ یی وتی: چین هاوبەشی چالاکی ئابوریی زیاتر لە 130 وڵاتی جیهانە و بە هێزی سەرەکیی ئابوری جیهان هەژمار دەکرێت و ڕۆڵی لە سەدا 30 ی گەشەی ئابوریی جیهاندا هەیە.
وتیشی کە هیچ وڵاتێک لە سەروی وڵاتانی دیکەدا نییە و هیچ وڵاتێکیش نابێت لە هێزی خۆی بۆ زاڵبوون بە سەر وڵاتانی دیکە کەڵک وەربگرێت.
وەزیری دەرەوەی چین سەبارەت بە دۆسیەی فەڵەستین وتی کە درێژە بە هەوڵەکانمان بۆ گەیشتن بە چارەسەرێکی دادپەروەرانە دەدەین.
ناوبراو وتی کە تایوان بەشێکی جیانەکراوی چینە و هەوڵەکانی گەلی ئێمە بۆ گەڕانەوەی یەکگرتوویی نێوان هەر دوو لا ڕاناگیرێت./.