بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پاش تێپەڕبوونی 5 ڕۆژ بە سەر ئاڵۆزییەکان و ئاژاوەگێڕیی تاقمێکی بەکرێگیراوی دوژمنان و بێگانەکان، گەلی ئێران لە سەرتاسەری وڵات پاش نوێژی هەینی بۆ ئیدانەکردنی ئەم ئاژاوەگێڕییە ڕژانە سەر شەقامەکان.
بە هۆی ڕووداوەکانی ڕۆژانی ڕابردوو کە بە بیانووی گیان لە دەستدانی مەهسا ئەمینییەوە بوو و تێیدا زیان بە موڵک و ماڵی گشتی گەیشت و چەندین کەس لە هێزە ئەمنییەکان شەهید کران، گەلی ئێران وەک هەمیشە بۆ ئیدانەکردنی ئەم ڕووداوانە ڕژانە سەر شەقامەکان و جارێکی دیکە حەماسەتێکی کەم وێنەیان بۆ پاڵپشتی لە کۆماری ئیسلامی ئێران خوڵقاند.
تارانییەکان ڕۆژی هەینی لە پاش هەینی لە زانکۆی تارانەوە بەرەو گۆڕەپانی ئینقلاب (شۆڕش) ڕێپێوانیان کرد.
خەڵکی تاران لەو ڕێپێوانەدا درووشمی “لەناوبردنی پیلانگێڕ درووشمی گەلی ئێمەیە”، ” ئەم هەموو لەشکرە هاتووە بە عەشقی ڕێبەر هاتووە “، ” مردن بۆ ئەمریکا و ئیسرائیل و بەریتانیا “، ” مردن بۆ دژبەرانی وەلایەتی فەقی “، ” پیلانی ئاژاوەگێڕەکان کاری مونافقینە ” بەرز کردەوە و بەم شێوازە دژایەتی خۆیان لە بەرامبەر ئەم ڕووداوانە و ئاژاوەگێڕییەکانی ڕۆژانی ڕابردوو پیشاندا.
خەڵک هەروەها سوپاس هێزە ئەمنییەکانیان کرد بۆ گێڕانەوەی ئاسایش و سەقامگیری.
خەڵکی ئێران هەروەها لە پارێزگاکانی ئەسفەهان، فارس، مازندەران، تەورێز، قەزوێن، هەمەدان، خوزستان، یەزد و گێڵان لە دژی ئاژاوەگێڕان و بەکرێگیراوان ڕژانە سەر شەقامەکان و پاڵپشتی خۆیان بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران دووپات کردەوە./.