جام کوردی | JAMEKURDI
شەممە, حوزه‌یران 28, 2025
فارسی
No Result
View All Result
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
No Result
View All Result
جام کوردی
No Result
View All Result
Home ڕاپۆرت

مەهسا ئەمینی و زەینەب عەسام؛ میدیاکانی ڕۆژئاوا چۆن یاری بە مەرگەوە دەکەن؟

جام کوردی – شێوازی ڕووماڵکردنی کوژرانی کچە تەمەن 15 ساڵەکەی عێراق بە تەقەی هێزەکانی ئەمریکا و مردنی مەهسا ئەمینی لە ئێران، ستانداردی درۆ و دووفاقیی میدیاکانی ڕۆژئاوا و هەوڵەکانی ئەوان بۆ بەسیاسیکردنی ئەم ڕووداوە تاڵە زیاتر پیشان دەدات.

ئه‌یلول 23, 2022
in ڕاپۆرت
A A
0

RelatedPosts

نهێنی باڵادەستی کەشتییەکانی سوپای پاسداران لە کەنداوی فارس

شیکارییەک بۆ 5 میحوەری سەرەکیی وتارە گرنگەکەی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە 14 ی جۆزەردان

دەرئەنجامەکانی شکستی زایۆنیستەکان لە یەمەن

بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پێگەی کەناڵی ” المیادین ” لە ڕاپۆرتێکدا تاوتوێی هەر دوو ڕووداوی گیان لە دەستدانی ” مەهسا ئەمینی ” لە ئێران و کوژرانی ” زەینەب عەسام ” کچە عێراقییەکەی لە لایەن هێزەکانی ئەمریکاوە کردووە و شێوازی ڕووماڵکردنی ئەم دوو ڕووداوەی لە لایەن میدیاکانەوە بە یاری بە مەرگەوە ناو بردووە.

لە درێژەدا دەقی ڕاپۆرتەکەی ” المیادین ” هاتووە:

لە عێراق کچێک بە ناوی زەینەب عەسام بە هۆی بەرکەوتنی گوللەی هێزەکانی بنکەیەکی سەربازی ئەمریکاوە دەکوژرێت، هاوکات لە گەڵ ئەم ڕووداوەش، لە ئێران کچێکی گەنج بە ناوی مەهسا ئەمینی پاش ڕێنمایی لە لایەن پۆلیسی ئەخلاقی تاران و بە هۆکاری پزیشکی گیان لە دەست دەدات. ڕای گشتی جیهان لە کاتێکدا کە گرنگییان بە دۆسیەی زەینەب نەداوە، لە پرسی گیان لە دەستدانی مەهسا ئەڵقەیەکیان لە ئاگر کردووەتەوە.

هەواڵی سەرەکی: زەینەب بە گوللەی هێزەکانی ئەمریکا کوژرا

لە چەند ڕۆژی ڕابردوو لە ڕۆژئاوای بەغدای پایتەختی عێراق لە ناوچەی ئەبوغەریب کچێکی عێراقی کوژرا، ئەم کچە 15 ساڵەیە، ناوی زەینەب عەسام بووە کە لە زەوییەکەی باوکی گوللەیەکی هێزەکانی ئەمریکای بەرکەوت و کۆتایی بە ژیانی هێنا. ڕەنگە ناوی ئەم کچە و شێوازی کوژرانی ئەوتان نەبیستبێت، لە بەر ئەوەی کە میدیا نێودەوڵەتییەکان ڕوونکردنەوەیان لە سەر شێواز و چیرۆکی کوژرانی ئەم کچە نەبووە.

ئەگەر دەتانەوێت بزانن کە زەینەب چۆن کوژرا، بە گەڕان لە ئینتەرنێت و پێگەکانی هەواڵ، ئەم هەواڵانە دەبینن: ” بەرکەوتنی گوللەی وێڵی بنکەیەکی سەربازیی ئەمریکا لە نزیک گوندی ئەلبوعەتوان بە کچێکی گەنجی عێراقی بە ناوی زەینەب و کۆتایی هێنان بە ژیانی ناوبراو “. بەرکەوتنی گوللە لە بنکەیەکی سەربازییەوە بە واتای ئەوەیە کە بکوژ دیارە و گومانلێکراویش بە تەواوی ڕوونە، بەڵام هەواڵەکە لە ڕووی زانیاری و وردەکارییەوە کەموکورتیی هەیە و بۆ بیسەر و بینەر و خوێنەر تەواو ڕوون نییە. دەبێت پرسیار بکرێت کە ئەم بنکە سەربازییە سەر بە کێیە؟ و ئایا لە بەرامبەر گوللە وێڵەکان، کەسێک بەرپرسیاریەتی لە ئەستۆ دەگرێت یان نە؟

هەواڵەکە لە سەرچاوە خۆجێیەکان بەردەوام بوو و لە ڕوونکردنەوەی دواتر خەڵکی ئەم ناوچەیە هەندێک زانیارییان لە سەر کوژرانی زەینەب خستەڕوو و وتیان کە ” گوللەکە لە کەمپێکی فێرکاریی سەربازی لە ناو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا سەر بە بنکەی سەربازیی ڤیکتۆریای ئەمریکییەکان هاتووە. میدیا خۆجێیەکان وردەکاری زیاتریان لە سەر زاری بنەماڵەی کچەکەوە بڵاو کردەوە، یەکێک لەوان بە کەناڵێکی لۆکاڵیی ڕاگەیاند کە ئەو گوللەی کە بەر زەینەب کەوت، لە پشتی سەرەوە هاتبوو، ئەو شوێنەی کە کەمپێکی مەشق و ڕاهێنانی سەربازی لە فڕۆکەخانەی بەغدا و لە نزیک گوندەکەی ئەواندایە “.

پاش ئەم بەڵگانەش هێزەکانی ئەمریکا بە کوشتنی کچە عێراقییەکە تۆمەتبار کران کە تا ئێستاش هیچ پاساوێکیان بۆ ئەم تاوانە نەبووە، ئەگەرچی سیاسەتمەداران، چالاکوانانی میدیایی و خەڵکی عێراق هێزەکانی ئەمریکایان بە کوشتنی زەینەب تۆمەتبار کردووە و داوای لێکۆڵینەوەیان لە سەر ئەم ڕووداوە کردووە. زەینەب کچە 15 ساڵەکەی عێراق لە لایەن ئەمریکییەکانەوە کوژرا، بەڵام هیچ وڵاتێک ئیدانەی نەکرد و دەنگی ناڕەزایەتی لە بەرامبەر واشنتن بەرز نەکردەوە. تەنانەت ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و دامەزراوە پەیوەندیدارەکان و وڵاتانی ڕۆژئاواش بە یەک وشە باسیان نەکرد، ئەوانەی کە چەند ڕۆژە بەردەوام باسی کچێکی دیکە بە ناوی مەهسا ئەمینی لە ئێران دەکەن، بەڵام هەموو ئەمانەش ” نفرینی جوگرافییە “.

مەهسا ئەمینی؛ هەواڵێک بە مانشێتی بریقەدار بۆ میدیاکانی ڕۆژئاوا

چەند ڕۆژ پێش کوژرانی زەینەب عەسام لە عێراق بە دەستی هێزەکانی ئەمریکا، لە ڕۆژی هەینی هەواڵی مردنی کچێک لە یەکێک لە ناوەندەکانی پۆلیسی ئەخلاقی ئێران گەیشتە میدیاکان و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان. پێش ئەوەی کە وردەکارییەکان لە لایەن سەرچاوە فەرمییەکانەوە ڕوون ببێتەوە، ئەم هەواڵە بووە مانشێتی سەرەکی و یەکەمی میدیاکان، لە بەر ئەوەی کە ئەم ڕووداوە، هەواڵێکی ” چەور “، ” سرنجڕاکێش ” و ” گونجاوی مانشێتە بریقەدارەکان ” بۆ میدیاکانی وڵاتانی ڕۆژئاوا بوو.

سەرەڕای ڕوونکردنەوەی تەواو و بڵاوکردنەوەی بەڵگە و وردەکارییەکانی تەواوی ئەم ڕووداوە لە لایەن دەزگا پەیوەندیدارەکانی ئێران و بەردەوامی ڕەوتی لێکۆڵینەوەکان، میدیاکانی ڕۆژئاوا بە هەموو هێزێکەوە هەڵمەتی بەلاڕێدابردنی هەواڵەکە و ڕای گشتییان دەستپێکرد. شەپۆلی ناڕەزایەتی و ئیدانەکردنەکان لە سەر ئاستی جیهانی بەردەوام بوو، تەنانەت کۆشکی سپی و ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، فەرەنسا و وڵاتانی دیکە.

جیاوازی مافی مرۆڤ لای وڵاتانی ڕۆژاوا؛ کام هەواڵ بیسترا؟

هەر دوو ڕووداوەکە تاڵ بوو، سەرەڕای ئەمەش، جیاوازی لە شێوازی ڕووماڵکردنی میدیاکان لەم دوو ڕووداوەدا بەرچاوە. میدیاکانی ڕۆژئاوا هیچ گرنگییەکیان بە هەواڵی کوژرانی زەینەبی عێراقی نەدا، بەڵام لەو لاوە میدیاکان، کەناڵە ئاسمانییەکان و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە هەواڵی مردنی مەهسا و کاردانەوەکانی تەنیوە. میدیاکانی ڕۆژئاوا لە سەر ئەم ڕووداوە بە ئاشکرا دژایەتی کۆماری ئیسلامی ئێران دەکەن و خەڵک لە دژی هان دەدەن.

ئەگەرچی کە ڕەوتی ئاسایی لە لێکۆڵینەوەکان لە لایەن دەزگا پەیوەندیدارەکانی ئێرانەوە بەردەوامە بەڵام میدیا عەرەبی و ڕۆژئاواییەکان بەردەوام بە خوێندنەوەی خۆیان و بۆ ئامانجی تایبەتی خۆیان درێژە بەم دۆسیەیە دەدەن و زانیارییەکانی ئەوانیش لەوە زیاتر نییە کە تا ئێستا پۆلیس و دەزگا پەیوەندیدارەکانی ئێران لە لێکۆڵینەوەکانیان بڵاویان کردووەتەوە.

میدیاکانی ڕۆژئاوا و بەکرێگیراوەکانی ئەوان، نە باسی زەینەب عێراقییان کرد و نە  باس لە هەڕەشەی بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە سەر خەڵکی عێراق و ناوچە جیاجیاکانی ئەم وڵاتە دەکەن. ئەوان تەنانەت باس لە کوژرانی خەڵکی عێراق لە پرۆسە سەربازییەکانی ئەمریکییەکان ناکەن. ئەو کەسانەی کە تا ئێستا لە ئاکامی هێرشی ئاسمانی و بۆردومانی ئەمریکییە تاوانبارەکان گیانیان لە دەست داوە و بانگەشەکارانی مافی مرۆڤ لە بەرامبەر ئەم تاوانانەوە فزەیان لێ نەهاتووە.

هەر دوو ڕووداوەکە گیانی مرۆڤ بووە، هەر دوو هەواڵەکە وەک یەک گرنگییان هەبووە، یەکێک لای میدیاکانی ڕۆژئاوا بۆ دژایەتی ئێران دەبێتە پرسی ئەم رۆژانەی جیهان و ئەوی دیکە لەوپەڕی بێ ویژدانیی میدیاکاندا دەشاردرێتەوە. ئەگەر ئەمەیە مافی مرۆڤ، نەفرەت لەوانەی بانگەشە بۆ ئەم سیاسەت و بێ ویژدانییە دەکەن./.

Previous Post

بەرزکردنەوەی وێنەی شەهید سولێمانی لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لوتکەی سیاسەتی دەرەوەی ڕەئیسییە

Next Post

ڕەئیسی: ئەمریکا قارەمانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزمی تیرۆر کرد / هەندێک لە وڵاتانی ئەورووپی بوونەتە پەناگەی تیرۆریستان

RelatedPosts

نهێنی باڵادەستی کەشتییەکانی سوپای پاسداران لە کەنداوی فارس
ڕاپۆرت

نهێنی باڵادەستی کەشتییەکانی سوپای پاسداران لە کەنداوی فارس

حوزه‌یران 7, 2025
شیکارییەک بۆ 5 میحوەری سەرەکیی وتارە گرنگەکەی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە 14 ی جۆزەردان
ڕاپۆرت

شیکارییەک بۆ 5 میحوەری سەرەکیی وتارە گرنگەکەی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە 14 ی جۆزەردان

حوزه‌یران 6, 2025
دەرئەنجامەکانی شکستی زایۆنیستەکان لە یەمەن
ڕاپۆرت

دەرئەنجامەکانی شکستی زایۆنیستەکان لە یەمەن

حوزه‌یران 5, 2025
ئیمام خومەینی؛کەسایەتییەک بۆ هەموو مێژوو و هەموو جوگرافیایەک
ڕاپۆرت

ئیمام خومەینی؛کەسایەتییەک بۆ هەموو مێژوو و هەموو جوگرافیایەک

حوزه‌یران 4, 2025
سیخوڕیکردن بۆ ئێران لە ئیسرائیلدا خەریکە دەبێتە دیاردەیەکی بەربڵاو
ڕاپۆرت

سیخوڕیکردن بۆ ئێران لە ئیسرائیلدا خەریکە دەبێتە دیاردەیەکی بەربڵاو

حوزه‌یران 3, 2025
داعش بە “خەلافەتی سێبەر” گەڕایەوە سوریا
ڕاپۆرت

داعش بە “خەلافەتی سێبەر” گەڕایەوە سوریا

حوزه‌یران 3, 2025
Next Post
ڕەئیسی: ئەمریکا قارەمانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزمی تیرۆر کرد / هەندێک لە وڵاتانی ئەورووپی بوونەتە پەناگەی تیرۆریستان

ڕەئیسی: ئەمریکا قارەمانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزمی تیرۆر کرد / هەندێک لە وڵاتانی ئەورووپی بوونەتە پەناگەی تیرۆریستان

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Stay Connected test

  • 139 Followers
  • 205k Subscribers
  • 23.9k Followers
  • 99 Subscribers
  • Trending
  • Comments
  • Latest

پیره میرد؛ ژیان و به رهه مه کانی

كانونی دووه‌م 16, 2025
سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

نیسان 21, 2021
سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

كانونی دووه‌م 3, 2022
سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

ته‌مموز 3, 2021

به‌رده‌وامین له‌ یارمه‌تی سه‌ربازی سوپای سوریا

0

ئه‌ردۆغان باجی سیاسه‌ته‌ دووپاڵوه‌کانی ده‌دات

0

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا سه‌ردانی تاران ده‌کات

0

داعش 100 هه‌زار هێزی چه‌کداری هه‌یه

0
ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025
شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

حوزه‌یران 7, 2025
پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

حوزه‌یران 7, 2025

Recent News

Follow Us

Browse by Category

  • ئابووری
  • ئاسیا
  • ئەفریقا
  • ئەمریکا
  • ئەورووپا
  • جیهان
  • دسته‌بندی نشده
  • زانست و تەندرووستی
  • ڕاپۆرت
  • سیاسی
  • ڤیدیۆ
  • کەلتوری
  • کۆمەڵگا
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • گۆڤاره‌کان
  • مەڵتی میدیا
  • نوێترین هەواڵ
  • هەڵبژاردە
  • هەڵبژاردەی سەرنووسەر
  • وتار
  • وتووێژ
  • وەرزش
  • وێنە

Recent News

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025

© 2020

No Result
View All Result
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • زبان فارسی

© 2020