بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە تویتێکدا بە بۆنەی ڕێوڕەسمی چلەی شەهیدبوونی ئیمام حوسێن (ع) ڕایگەیاند کە ئەم ڕێوڕەسمە جارێکی دیکە دووپاتیکردەوە کە گەلانی ئێران و عێراق خاوەن نزیکترین و بەهێزترین پەیوەندین.
ناوبراو بە بۆنەی میوانداری و پێشوازی لە زیارەتکارانی ئێرانی و وڵاتانی دیکە، دەستخۆشیی لە گەلی عێراق، حکومەت و هێزە ئەمنییەکانی ئەم وڵاتە کرد.
پێشتریش ئەمیر عەبدوڵڵاهیان لە پەیوەندییەکی تەلەفوونی لە گەڵ فۆئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق بە هەمان شێوە سوپاسی میوانداری گەل و حکومەتی عێراقی لە زیارەتکارانی چلەی شەهیدبوونی ئیمام حوسێن (ع) کردبوو./.