بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بەرهەم ساڵح لە پەیامێکی تایبەت بە ساڵیادی چلەی شەهیدبوونی ئیمام حوسێن (ع) ڕایگەیاند: شۆڕشی ئیمام حوسێن (ع) وەرچەرخانێکی مەزنی مێژوو بووە، شۆڕشێک بووە لە پێناو ئازادی و دادپەروەری و ڕوبەڕوبونەوەی زوڵم و ستەمکاری.
ناوبراو لە درێژەدا ڕایگەیاند کە شۆڕشەکەی ئیمام حوسێن (ع) و هاوەڵەکانی، پەند و وانەیەکی گرنگ بووە کە بۆ هەتاهەتایە بە بەرزی دەمێنێتەوە، شۆڕشی چاکسازی و گۆڕانکاری ڕاستەقینە دژ بە ستەمکاری و لەو پێناوەشدا قوربانییەکی مەزنیان پێشکەش بە مرۆڤایەتی کرد.
بەرهەم ساڵح ڕایگەیاند: پێویستە پەند و وانە لەو یادە مەزنە وەربگرین و لە واتا و ناوەڕۆکە بەهادارەکەی حاڵی بین و وەک میکانیزمێک بۆ چاکسازی ڕاستەقینە و دامەزراندنی دەوڵەتێکی بەهێز کە خزمەتکار و پارێزەری گەل بێت و گوزارشت لە ئیرادەی ڕاستەقینە و مافە ڕەواکانی گەل بکات لە بونیادنانی نیشتمانێکی بەهێز و پێگەی شارستانی شایستە لە ناو گەلانی ناوچەکە و جیهاندا./.