گرێبه‌ستی هه‌نارده‌کردنی ڕۆژانه 25 ملیۆن مه‌تری سێجا گازی سرووشتی ئێران بۆ به‌سره له عێراق بۆ خولێکی 6 ساڵه له لایه‌ن جێگری وه‌زیری نه‌وتی ئێران و جێگری وه‌زیری کاره‌بای عێراق واژۆ کرا.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئه‌م گرێبه‌سته له لایه‌ن حه‌مید ڕه‌زا عێراقی و خالید حه‌سه‌ن ساڵح به ئاماده‌بوونی بێژه‌ن نامدار زه‌نگه‌نه وه‌زیری نه‌وتی کۆماری ئیسلامی ئێران له بینای کۆمپانیای نیشتمانی گازی واژۆ کرا.
به پێی ئه‌م گرێبه‌سته کۆمپانیای گازی ئێران له وه‌رزی سه‌رما ڕۆژانه 20 ملیۆن مه‌تری سێجا و له وه‌رزی گه‌رما ڕۆژانه 35 ملیۆن مه‌تری سێجا گاز هه‌نارده‌ی پارێزگای به‌سره‌ی عێراق ده‌کات.
هه‌نارده‌کردنی گازی سرووشتی ئێران بۆ به‌سره له قۆناغی یه‌که‌م، ڕۆژانه 7 ملیۆن مه‌تری سێجا پێش بینی کراوه که له سێ قۆناغدا ده‌گاته 20 ملیۆن مه‌تری سێجا له ڕۆژێکدا.
لێکدانه‌وه‌کان پیشان ده‌ده‌ن له ئێستادا ژێرخانی پێویست بۆ هه‌نارده‌کردنی گازی ئێران بۆ ناوچه‌ی به‌غدا دابین کراوه و چاوه‌ڕوان ده‌کرێت له داهاتوویه‌کی نزیکدا هه‌نارده‌کردنی گازی سرووشتی ئێران بۆ ئه‌م ناوچه‌یه‌ش ده‌ست پێ بکات.
توێژینه‌وه‌کان ده‌ریانخستووه ئێران یه‌که‌م یه‌ده‌کی گازی سرووشتی جیهانی هه‌یه و به وه‌به‌رهێنانی له‌م ئاسته‌ی ئێستادا تا 120 ساڵی دیکه گازی هه‌یه و ئه‌مه‌ش له کاتێکدایه که هه‌ندێک له وڵاتانی دابینکاری گازی ئه‌ورووپا که‌متر له 20 تا 30 ساڵی دیکه سه‌رچاوه‌ی گازیان هه‌یه.