بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فەرهاد عەلائەدین ڕایگەیاند کە هاوپەیمانی سێقۆڵی نێوان ڕەوتی سەدر، پارتی دیمۆکراتی کوردستان و هاوپەیمانی سیادەی سوننەکان بە فەرمی هەڵوەشایەوە.
ناوبراو ڕایگەیاند کە هاوپەیمانی سێقۆڵی بە فەرمی کۆتایی هاتووە و دوایین بزمار لە سەر پەیکەری دراوە.
فەرهاد عەلائەدین وتی کە سەید موقتەدا سەدر لە گۆڕەپانەکەدا بە تەنیا ماوەتەوە.
ئاماژەی ناوبراو بە کۆبوونەوەکەی خەمیس خەنجەر و محەممەد حەلبوسی لە سەرکردەکانی هاوپەیمانی سوننەکان و مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دمۆکراتی کوردستانە./.