
جام کوردی:
به پێی ڕاپۆرتی هافینگتۆن پۆست، ئێران پاش ده‌سه‌ڵاتی به‌شار ئه‌سه‌د هێز و ده‌ستڕۆیشتوویی خۆی له سوریا ده‌پارێزێت.
ماڵپه‌ڕی هافینگتۆن پۆست پۆست له ڕاپۆرتێکدا ده‌نووسێت: یه‌کێتی نێوان تاران و دیمه‌شق یه‌که‌م ئه‌ڵقه‌ی به‌ره‌ی خۆڕاگری ئێران، سوریا، حیزبووڵای لۆبنان و شێعه‌کانی عێراقه که پاش سه‌رکه‌وتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران سه‌ری هه‌ڵداوه. هاوبه‌شی ئاینزای شێعه له نێوان حکومه‌ته‌کانی دوو وڵات، هۆکاری سه‌ره‌کی ئه‌م په‌یوه‌ندییه نییه، به‌ڵکوو هه‌ڕه‌شه‌کانی سێ دوژمنی ده‌ره‌کی (ئه‌مریکا، ئیسرائیل و ده‌سه‌ڵاتی به‌عسی عێراق) ئه‌وانی لێک نزیک ده‌کرده‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئه‌و کاته‌ی که سه‌دام حوسێن هێرشی کرده سه‌ر وڵاتی ئێران، سوریا وه‌ک ته‌نیا وڵاتی عه‌ره‌بی له به‌ره‌ی پشتیوانی له تاران مایه‌وه و هه‌ر ئه‌مه‌ش هۆکاری دووره‌په‌رێزی ئه‌م وڵاته له جیهانی عه‌ره‌بی بوو. سوریا له ههنگاوێکی هه‌ره گرنگدا و بۆ سزادانی سه‌دام، هاورده‌کردنی نه‌وتی له عێراق ڕاگرت و بوو به کڕیاری نه‌وتی ئێران.
له درێژه‌ی ئه‌م ڕاپۆرته‌دا هاتووه: دوژمنی هاوبه‌ش له گه‌ڵ ئیسرائیل، خاڵی هاوبه‌شی دیکه‌ی نێوان دوو وڵات بوو. له پاش سه‌رکه‌وتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران، له ناوچوونی ئیسرائیل به یه‌کێک له ئامانجه گرنگه‌کانی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م وڵاته دانراوه. داگیرکردنی به‌رزاییه‌کانی جۆلان له لایه‌ن ئیسرائیله‌وه هۆکاری دوژمنایه‌تی سوریا له گه‌ڵ زایۆنیسته‌کان بووه. یه‌کێتی نێوان تاران و دیمه‌شق و بارودۆخی جوغرافیایی سوریا، به‌رده‌وام وه‌ک قه‌ڵغانێکی به‌رگری له ئێران له به‌رامبه‌ر ئه‌گه‌ری هێرشی ئیسرائیل پارێزه‌ری کردووه.
هه‌ڵوێستی سوریا و ئێران به‌رامبه‌ر به حیزبووڵای لۆبنان هاوشێوه‌یه. سه‌رکه‌وتنی حیزبووڵا وه‌ک که‌مینه‌ی شێعه‌ی لۆبنان و ته‌نیا هێزی سه‌ربازی عه‌ره‌بی که له به‌رامبه‌ر هێرشه‌کانی ئیسرائیل له ساڵی 2003 به‌رگری کردووه بۆ دوو وڵات گرنگی زۆری هه‌یه.
ئه‌م ماڵپه‌ڕه له درێژه‌دا ده‌نووسێت: به‌ڵام به ڕووخانی ده‌سه‌ڵاتی سه‌دام له ساڵی 2003، دوژمنێکی هاوبه‌شی ئێران و سوریا له ناوچوو. ئێران هه‌وڵی ئه‌وه‌ی دا به پاڵپشتی له شێعه‌کانی عێراق، له‌و وڵاته‌دا پێگه‌یه‌ک بۆ خۆی مسۆگه‌ر بکات و به‌مه‌ش دوایین ئه‌ڵقه‌ی به‌ره‌ی خۆڕاگری مسۆگه‌ر بێت.
به پێی بیر و بڕوای نووسه‌ری ڕاپۆرته‌که‌ی هافینگتۆن پۆست، حکومه‌تی ئێران تا ئێستا به مه‌به‌ستی پشتیوانی له هاوپه‌یمانه‌کانی و پاراستنی به‌ره‌ی خۆڕاگری، تێچووی زۆری به‌رکه‌وتووه. سیاسه‌تی تاران به‌رده‌وام له سه‌ر ئه‌وه ڕاوه‌ستاوه که ئه‌گه‌ر نه‌توانێت پێگه‌ی خۆی له وڵاتانی عه‌ره‌بی هاوپه‌یمان به مه‌به‌ستی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی دوژمنانی بپارێزێت، پێویسته ئاماده‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌وان له ناو خاکی وڵاته‌که‌ی خۆیدا بێت. به‌م هۆیه‌شه‌وه، ئێران تا ئێستا به هه‌ر شێوازێک پاڵپشتیی له حیزبووڵای لۆبنان، شێعه‌کانی عێراق و پاراستنی ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی به‌شار ئه‌سه‌د کردووه.
له کۆتایی ڕاپۆرته‌که‌دا هاتووه: ئێران له ئێستادا پێگه‌یه‌کی به‌هێزی سه‌ربازیی له سوریادا هه‌یه. ئامانجه‌که‌شی بۆ ده‌سته‌به‌ربوونی سیاسه‌ته‌کانی تاران و پاراستنی دیمه‌شق وه‌ک به‌شێکی گرنگ له به‌ره‌ی خۆڕاگری ده‌گه‌ڕێته‌وه. به پێی ئه‌زموونه سه‌رکه‌وتووانه‌که‌ی ئێران له لۆبنان و عێراق، دوور له چاوه‌ڕوانی نییه که ئه‌م وڵاته ئاستی هێز و ده‌ستڕۆیشتوویی خۆی له سوریا، ته‌نانه‌ت پاش قۆناغی به‌شار ئه‌سه‌دیش بپارێزێت.








