بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە چاوپێکەوتنی ئەحمەد وەحیدی وەزیری ناوخۆی کۆماری ئیسلامی ئێران و مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق، پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەر دوو وڵات، چۆنیەتی پتەوکردنی پەیوەندییەکان لە بوارە جیاجیاکان و هاوئاهەنگی هاوبەشی لە پێناو بەرژەوەندی گەلانی هەر دوو لا تاوتوێ کرا.
وەحیدی وێڕای گەیاندنی سڵاوی سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق، جەختی لە سەر پتەوکردنی هاوکارییەکانی نێوان هەر دوو وڵات لە سەرجەم بوارەکاندا کردەوە.
لەو چاوپێکەوتنەدا هەروەها باس لە دەستپێشخەری وتووێژی نیشتمانیی مستەفا کازمی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی سیاسی عێراق و دۆزینەوەی ڕێگایەک بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایش و سەقامگیری عێراق کرا.
ڕێپێوانی چلەی ماتەمینی ئیمام حوسێن (ع) و ئاسانکاری بۆ هاتووچۆی زیارەتکارانی ئێرانی تەوەرێکی دیکەی چاوپێکەوتنەکەی وەزیری ناوخۆی ئێران و سەرۆک وەزیرانی عێراق بووە./.