بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەمیر سەعید ئیروانی باڵیۆز و نوێنەری نوێی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە چاوپێکەوتنی لە گەڵ ئەنتۆنیۆ گۆترش ئەمینداری گشتی ئەو ڕێکخراو، نامەی دەستبەکاربوونی خۆیی ڕادەست کرد و بە فەرمی کارەکانی دەستپێکرد.
لەو چاوپێکەوتنەدا باڵیۆزی نوێی کۆماری ئیسلامی ئێران جەختی لە سەر بەردەوامی هاوکاری و هاوئاهەنگی نزیک لە گەڵ ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، بە تایبەت لە پێناو پتەوکردنی چەند جەمسەری و ڕوبەڕوبونەوەی تاک جەمسەری و هەروەها بە ئامانجی چارەسەرکردنی قەیرانە ناوچەییەکان کردەوە.
ئیروانی بە ئاماژە بە پێگە و توانای کۆماری ئیسلامی ئێران و ستراتیژی سیاسەتی دەرەوەی لە پەرەپێدانی هاوکارییەکان لە گەڵ وڵاتانی ناوچەی کەنداوی فارس، جەختی لە سەر دابینکردنی ئاسایشی ناوچەکە بە بێ دەستێوەردانی بێگانەکان کردەوە.
باڵیۆزی ئێران بە ئاماژە بە ڕۆڵ و پێگەی ئەمینداری گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، داوای ئەوەیکرد کە ڕۆڵیشی لە دابینکردنی ئاشتی و سەقامگیری ناوچەییدا هەبێت.
لەو چاوپێکەوتنەدا دیسانەوە ئەنتۆنیۆ گۆترش بە فەرمی بۆ سەردانیکردنی ئێران بانگهێشت کرا./.