بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد موخبر جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران، ئەمڕۆ چوارشەممە 7 ی ئەیلولی 2022، لە ڕێگای تەلەفوونەوە لە گەڵ مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق وتووێژی کرد.
جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران لەو وتووێژە تەلەفوونییەدا جەختی لە سەر گرنگی دەستپێشخەریی وتووێژی نیشتمانی و هەوڵەکانی حکومەتی عێراق بۆ لێک نزیککردنەوەی تێڕوانینی لایەنە سیاسییەکانی ئەم وڵاتە کردەوە.
موخبر ستایشی هەوڵەکانی حکومەتی عێراقی بۆ چارەسەرکردنی کێشە سیاسییەکانی ئەم وڵاتە کرد و سەبارەت بە پەیوەندییەکانی نێوان تاران و بەغداش ڕایگەیاند کە پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لە پێناو بەرژەوەندییەکانی گەلانی هەر دوو لا دەبێت.
تاوتوێکردنی هاوکاریی هاوبەشی تاران و بەغدا بۆ ئاسانکاری سەردانیکردنی کەربەلای پیرۆز لە لایەن زیارەتکارانی ئێرانییەوە بەشێکی دیکەی وتووێژەکە بووە./.