بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران ئەمڕۆ چوارشەممە 7 ی ئەیلولی 2022 لە چاوپێکەوتنی محەممەد شەریفەدین سەرۆکی دیوانی باڵای ئەندونیزیا، پەیوەندییەکانی نێوان هەر دوو وڵاتی بە دۆستانە و بەرەوپێشچوو ناو برد و ڕایگەیاند کە ئیرادەی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لە گەڵ ئەندونیزیا لە سەرجەم بوارەکاندا جیدییە بەڵام ئاستی ئێستای پەیوەندییەکان بە پێی دەفرایەتییەکانی هەر دوو وڵات نازانێت.
ئایەتوڵڵا ڕەئیسی وتی: پەیوەندی زۆر باشی تاران – جاکارتا لە بوارە جیاجیاکان دەتوانێت بگاتە پەرەپێدانی هاوکارییەکانی نێوان هەر دوو وڵات لە ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتی.
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بە ئاماژە بە سیاسەت و تێڕوانینی چالاکی ئەندونیزیا لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان، جەختی لە سەر پتەوکردنی هاوکارییەکانی هەر دوو وڵات لە ڕێکخراو و دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان کردەوە و وتی: ئەمڕۆ ڕەوتی ستەمکاری جیهانی بە ناوی بەرگری لە مافی مرۆڤ گەورەترین زوڵم لە جیهان و بە تایبەت لە گەلانی موسڵمان دەکات و هەڵوێستی هاوبەشی ئازادیخوازەکانی جیهانی لە بەرامبەر ئەم زوڵمە ئاشکرایە دەتوانێت لە گۆڕینی ئەم دۆخەدا کاریگەری هەبێت.
محەممەد شەریفەدین سەرۆکی دیوانی باڵای ئەندونیزیاش لەو چاوپێکەوتنەدا خۆشحاڵی خۆیی بۆ سەردانیکردنی کۆماری ئیسلامی ئێران دەربڕی و پەیوەندییەکانی هەر دوو وڵاتی بە دۆستانە و بەرەوگەشەسەندوو ناو برد.
ناوبراو هەروەها داوای ئەوەیکرد کە ئەندونیزیا کەڵک لە ئەزموونەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بواری یاسایی و دادوەریدا بگرێت./.