بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد نەعیم جەختی لە سەر پاڵپشتیکردنی فەڵەستین کردەوە و وتی کە لە بەرنامەی تاڵیباندا نییە ڕژێمی زایۆنیستی بە فەرمی بناسێت.
ناوبراو وتی: هەڵوێستی تاڵیبان بۆ پاڵپشتی لە قودس ڕوون و ئاشکرایە و ئەوەی کە ڕژێمی زایۆنیستی لە ناوچە داگیرکراوەکانی فەڵەستین دەیکات، زوڵمە و تاڵیبان ئەمەی قبووڵ نییە.
محەممەد نەعیم وتی کە بە فەرمی ناسینی ڕژێمی زایۆنیستی لە سیاسەتی تاڵیباندا شوێنی نابێتەوە.
وتیشی کە سیاسەتی تاڵیبان لە سەرجەم بوارەکاندا بە پێی ئائینی ئیسلام و بەرژەوەندییە نیشتمانییەکان دەبێت./.