بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ناسر کەنعانی ڕایگەیاند کە بۆچوونی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سەر دەقی ڕێکەوتن و وەڵامەکانی ئەمریکا، ڕادەستی ئەنریکە مورا جێگری بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا کرا.
ناوبراو ئەمڕۆ هەینی 2 ی ئەیلولی 2022 ئەم هەواڵەی ڕاگەیاند و وتی: لە پاش وەرگرتنی وەڵامی ئەمریکا، تیمی شارەزایانی کۆماری ئیسلامی ئێران بە وردی تاوتوێی کرد و وەڵامەکەش پاش هەڵسەنگاندنی لە ئاستە جیاجیاکان، ئامادە و ڕادەستی ڕێکخەری دانوستانەکانی ڤیەننا کرا.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند کە وەڵامەکە بە تێڕوانینێکی ئەرێنی و بە ئامانجی گەیشتن بە ڕێکەوتنی کۆتایی لە دانوستانەکانی ڤیەننا بووە./.