بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، میدیاکانی فەڵەستین ڕایانگەیاند کە ئەمڕۆ پێنج شەممە 1 ی ئەیلولی 2022، دوو گەنجی فەڵەستینی لە شارەکانی نابلۆس و ڕاموڵڵا بە تەقەی هێزە ئەمنییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی شەهید کران.
سەرچاوە خۆجێیەکان ڕایانگەیاندووە کە سامر مەحمود سلێمان خالید گەنجێکی تەمەن 25 ساڵە لە دانیشتووانی کەمپی العین بە هۆی بریندارکردنی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژێمی زایۆنیستییەوە شەهید کرا.
میدیاکانی فەڵەستین هەروەها ڕایانگەیاندووە کە یەزن عەفانە یەکێکی دیکە لە گەنجانی فەڵەستینیی دانیشتووی کەمپی قەلەندیا لە باکوری قودسی داگیرکراو بە تەقەی هێزە ئەمنییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی شەهید کراوە./.