بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مەلا محەممەد حەسەن ئاخند سەرۆک وەزیرانی حکومەتی کاتیی تاڵیبان ڕۆژی چوارشەممە 31 ی ئابی 2022 لە میانەی وتارێکی لە ڕێوڕەسمی یەکەم ساڵیادی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا، وتی: کاتی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا و وڵاتانی دیکە، سەرجەم ژێرخانەکانی ئەفغانستان لە ناو برابوو.
ناوبراو کە لە بنکەی سەربازیی بەگرام ئامادە بوو، وتی: بە هاتنی ئیمارەتی ئیسلامی کوشتن و بۆردومان کۆتایی هاتووە و ئاسایشی سەرجەم ناوچەکانی وڵات دابین کراوە.
سەرۆک وەزیرانی تاڵیبان لە درێژەدا وتی: کاتێک هێزەکانی ئەمریکا و وڵاتانی دیکە لە ئەفغانستان کشانەوە، هەموو شتێکیان لە گەڵ خۆیان برد و سیاسەتی ئەوان بووە هۆی پەرەسەندنی هەژاری و کۆچکردنی خەڵک بۆ دەرەوەی وڵات.
مەلا محەممەد حەسەن وتی کە گوشار و گەمارۆ هیچ کات ئەنجامی نەبووە بەڵام ڕێگای لێک تێگەیشتن، هاوئاهەنگی و برایەتی دەگاتە ئەنجام./.