بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، قەیس خزعەلی وتی: ئەوەی کە ڕوویدا ئامادەبوونی گرووپە چەکدارەکان لە بەغدا و زۆربەی پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشور بوو کە هەموو جۆرە چەکێکیان بەکار هێنا و بوونە هۆکاری ترس و دڵەڕاوکێی هاووڵاتیان.
ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق وتی: هەندێک لەو گرووپانە گەمارۆی کێڵگە نەوتییەکانیان لە پارێزگاکانی بەسرە و ناسریە دا و ئەمەش هەڕەشەیەکی گەورەی ئابورییە.
خزعەلی وتی: مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق وەک فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان ئەرک و بەرپرسیاریەتی خۆیی بە جێ نەهێنا، فەرمان بە هێزە ئەمنییەکان درا کە بە پێچەوانەی ئەرکی خۆیان بشێوە و ئاژاوەگێڕی بکەن تا ئەمەش ببێتە بیانوویەک بۆ مانەوە و بەردەوامبوونی حکومەتی کاربەڕێکەری ئێستا بەڵام بە هۆی ووشیاری خەڵکەوە ئەمە بە ئەنجام نەگەیشت.
ناوبراو وتی: شەوی دووشەممە و ڕۆژی سێ شەممە تاڵترین شەو و ڕۆژی ئێمە لە پاش 2003 بووە و گەیشتینە ئەوەی کە هەڕەشە لە سەر دەسەڵات و سەروەری عێراق هەبوو، هەر بۆیە ئەوانەی بە پێچەوانەی یاساوە هەڵسووکەوتیان کردووە دەبێت سزا بدرێن، هەروەها هەندێک لە میدیاکانیش تەنیا دۆخەکەیان ئاڵۆز دەکرد.
ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق لە کۆتاییدا وتی: پەرلەمان و حکومەت داخراوە و دەبێت دانیشتنەکانی پەرلەمان بەڕێوە بچێت و پێکهێنانی حکومەتیش لە چوارچێوەی دەستووردا جێبەجێ بکرێت./.