بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، جەواد ئەوجی وتی کە لە یەک ساڵی یەکەمی کابینەی ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی زیاتر لە 100 ملیار گرێبەست و ڕێکەوتنی نەوت و گاز واژۆ کراوە کە نزیکەی 40 ملیار دۆلاری لە گەڵ گازپرۆمی ڕووسیا بووە.
ناوبراو بە ئاماژە بە کردنەوەی پرۆژە نەوتییەکانی پارێزگای خوزستان لە باشوری ڕۆژئاوای ئێران وتی کە نزیکەی 3 ملیۆن بەرمیل وەبەرهێنانی نەوت لەم پارێزگایەدا هەیە و بەشێکی زۆری وەبەرهێنانی گازیش لە کێڵگە هاوبەشەکانە لە پارێزگای خوزستان.
ئەوجی وتی: زیاتر لە 7 ملیار دۆلار لە 7 ساڵدا بە ڕێژەیەکی بەرچاو هەلی کار دابین دەکات و جوڵەیەک بە کارگە و یەکە وەبەرهێنەرەکان و ئابوری وڵات دەدات.
وەزیری نەوتی ئێران وتی: پیترۆپاڵاوگەکان ڕێگری لە خاوفرۆشی دەکەن و 600 هەزار بەرمیل نەوت و بەرهەمە نەوتییەکان لە جێی خاوفرۆشی بە نرخێکی زیاتر هەناردە دەکرێت.
ناوبراو وتی کە ئەگەر دانوستانەکانی ڤیەننا بە ئەنجام بگات لەم دەرفەتە کەڵک وەردەگرین، بە پێچەوانەی ئەمەش پەرەپێدانی کەرتی نەوت ڕاناگرین.
وتیشی کە ئێران ئامادەیە دەستبەجێ لە پاش هەڵگرتنی گەمارۆکان بۆ ئاستی وەبەرهێنان و هەناردەی پێش گەمارۆ و سزاکان بگەڕێتەوە./.