بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وەزارەتی نەوتی یەمەن ڕێژەی نەوتی تاڵانکراوی ئەم وڵاتەی لە لایەن هاوپەیمانی سعوودیە و ئیماراتەوە ئاشکرا کرد.
لە بەیاننامەیەکی وەزارەتی نەوتی حکومەتی ڕزگاری نیشتمانیی یەمەندا هاتووە کە لە ساڵی 2018 تا مانگی تەمموزی 2022 بە ڕێژەی 130 ملیۆن و 41 هەزار و 500 بەرمیل نەوتی یەمەن تاڵان کراوە.
لەو بەیاننامەیەدا هاتووە کە داهاتی ئەو نەوتە تاڵانکراوەش 9 ملیار و 490 ملیۆن و 639 هەزار و 415 دۆلار بووە.
وەزارەتی نەوتی یەمەن ڕایگەیاندووە تاڵانکردنی سەروەت و سامانی ئەم وڵاتە لە کاتێکدایە کە خەڵک بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی ڕۆژانەی خۆیان تووشی کێشە بوون.
سعوودیە ساڵانێکە بە هاوکاری ئیمارات و چەند وڵاتێکی عەرەبی و بە گڵۆپی سەوزی ئەمریکا و پاڵپشتی ڕژێمی زایۆنیستی، هێرشەکانی لە دژی هەژارترین وڵاتی عەرەبی درێژەپێداوە./.