بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد عەبدولسەلام لە چاوپێکەوتنی کەناڵی المیادین، وتی: یەمەن خاڵێکی ستراتیژییە لە ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتی و هێرشی سەر ئەم وڵاتە لە لایەن ئەمریکا، بەریتانیا و وڵاتانی ڕۆژئاوا بەڕێوە دەبرێت.
ناوبراو وتی: واشنتن دۆسیەی یەمەن بەڕێوە دەبات تا خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی و بە ڕادەیەکی کەمتریش بە سعوودیە و ئیمارات بکات.
ئەو بەرپرسەی یەمەن وتی: هەڵوێستی ئێمە وەک خەڵکی یەمەن لە بەرامبەر ئەوەی کە لە ئاستی نێودەوڵەتی ڕوو دەدات، لە هەمان سەرەتاوە دژایەتی پیلان و بەرنامەکانی ئەمریکا بووە.
محەممەد عەبدولسەلام وتی: ڕوبەڕوبونەوەی کێشەکان وا دەخوازێت کە ئێمە لە گەڵ ڕووسیا، ئێران، وڵاتانی بەرەی خۆڕاگری و ئەو وڵاتانەی کە لە هەژموونی ئەمریکا زیانیان پێگەیشتووە، پەیوەندی و هاوکاری هاوبەشمان هەبێت.
ناوبراو وتی کە سعوودیە هەست بەوە دەکات کە پاڵپشتیی ئەمریکا ناتوانێت مانەوەی دەستەبەر بکات./.