جام کوردی | JAMEKURDI
هه‌ینی, حوزه‌یران 20, 2025
فارسی
No Result
View All Result
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
No Result
View All Result
جام کوردی
No Result
View All Result
Home کەلتوری

نمایشی فیلمی سینەمایی “نامۆ” لە سینەما “سالم”ی سلێمانی

جام کوردی - نمایشی گشتی فیلمی سینەمایی "نامۆ" لە دەرهێنانی "نادر ساعی وەر" و بە ڕۆڵ بینینی ئەکتەری بەئەزموونی کورد "بەختیار پەنجەیی" ڕۆژی دووشه‌مه ٨ی ئۆگۆستی ٢٠٢٢ لە سینەما "سالم" لە شاری سلێمانی ده‌ستی پێکرد.

ئاب 10, 2022
in کەلتوری
A A
0

بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی – نمایشی گشتی فیلمی سینەمایی “نامۆ” (بێگانە) Namo لە دەرهێنانی “نادر ساعی وەر”، لە بەرهەمهێنانی هاوبەشی خاتوو “مەستانە موهاجیر” و “تەهوورا ئەبوالقاسمی” و بە سەرمایەی هاوبەشی ئەکتەری ناوداری کورد “نەوید محەمەدزادە” و ئەکتەری ناوداری سینەمای ئێران “پێژمان بازغی” و بە ڕۆڵ بینینی ئەکتەری بەئەزموونی مەهابادی “بەختیار پەنجەیی” و چەندین ئەکتەری ناوداری دیکە، لەوانە: سویل شیرگیر، نادر مێهدی لوو، ناسر هاشمی، هادی ئیفتخارزادە، فیرووز عاقلی و تارا ئاقاجانی؛ ڕۆژی دووشه‌مه ٨ی ئۆگۆستی ٢٠٢٢ لە سینەما “سالم” لە شاری سلێمانی پێته‌ختی ڕۆشنبیری هه‌رێمی کوردستان ده‌ستی پێکرد و هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه “نادر ساعی وەر”‌ دەرهێنه‌ر و “بەختیار پەنجەیی” ئه‌کته‌ری ئه‌م به‌رهه‌مه په‌یامێکی تایبه‌تیان ئاراسته‌ی لایه‌نگران و هۆگرانی هۆنه‌ری سینه‌ما لە هه‌رێمی کوردستان کردووه. 

بەختیار پەنجەیی: یه‌کێک له سه‌رچاوه‌کانی “نامۆ” که‌سایه‌تییه‌کی‌ ڕووناکبیریی کوردستانییه

RelatedPosts

کرماشان میوانداری فێستیڤاڵی پایتەختی ڕۆشنبیری شارەکانی ئاسیا دەکات

‎دیمەنە سروشتییەكانی كێوی ئاربابا و شاری جوانی بانە

کۆنسێرتی هومایۆن شەجەریان لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت

“بەختیار پەنجەیی” ئه‌کته‌ری کوردی فیلمی سینەمایی “نامۆ” له په‌یامه‌که‌یدا ده‌ڵێت: “سڵاو و ڕێز، زۆر به‌خته‌وه‌رم که به بۆنه‌ی نمایشی گشتی فیلمی سینەمایی “نامۆ” له باشووری کوردستان خه‌ریکم له‌گه‌ڵتان ده‌دوێم. من پێموایه له‌وانه‌یه “نامۆ” به‌شێک له سینه‌مای کوردی نه‌بێت، به‌ڵام پیشاندانی ئه‌م فیلمه له هه‌ر شوێنێکی کوردستان، به جۆرێک گه‌ڕانه‌وه‌یه‌ بۆ یه‌کێک له سه‌رچاوه‌کانی ئه‌م فیلمه. چونکه ئه‌م به‌رهه‌مه یه‌کێک له سه‌رچاوه‌کانی که‌سایه‌تی ڕووناکبیری کابرایه‌کی کوردستانییه. هیوادارم که له بینینی ئه‌م فیلمه چێژ وه‌رگرن و هیوادارم که له یه‌کێک له سینه‌ماکاندا چاوم به دیدارتان شاد ببێته‌وه، زۆر سپاس.” 

نادر ساعی وەر: زۆر به‌خته‌وه‌رم که فیلمی “نامۆ” له کوردستان نمایش ده‌کرێت

هه‌روه‌ها “نادر ساعی وەر”‌ دەرهێنه‌ری فیلمی سینەمایی “نامۆ” له په‌یامه‌که‌یدا ده‌ڵێت: “سڵاو، زۆر به‌خته‌وه‌رم که فیلمی “نامۆ” له کوردستان نمایش ده‌کرێت. زۆر یه‌ک له هه‌ڤاڵان له‌ چه‌ندین هه‌فته‌ی ڕابردوودا هه‌وڵ و یارمه‌تی زۆریاندا تاکوو ئه‌م فیلمه بگاته قۆناغی نمایشی گشتی لە هه‌رێمی کوردستان، که زۆر سپاسی هه‌موویان ده‌که‌م. زۆرم پێخۆشه که به هاوڕێیه‌تی له‌گه‌ڵ ئێوه فیلمه‌که له‌سه‌ر په‌رده ببینم و پێکه‌وه له‌سه‌ر فیلمه‌که وتووێژ و ئاخاوتنی زۆر باش بکه‌ین. هیوادارم که ئه‌م ئاواته به زوویی بێته‌دی. تامه‌جرۆی بینینی ئێوه‌م و زۆر سپاس.”    

“نامۆ” دووهەمین هاوکاری سەرمایەی هاوبەشی “نەوید محەمەدزادە” و “پێژمان بازغی” دوای فیلمی سینەمایی “ناهید” لە دەرهێنانی خاتوو “ئایدا پەناهەندە”یە کە بۆ یەکەمین جار لە تەنیشت بەرهەمی فیلمسازانی بەرچاوی سینەمای جیهان لە بەشی “فڕۆم” Forum لە حەفتایەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “بەڕلین” Berlinale لە ئەڵمانیا نمایش کرا.

ئەم بەشە تایبەتە بە بەرهەمە سینەمایی، بەڵگەفیلم و ئەزموونییەکان لە سەرتاسەری جیهان بە تەرکیز لەسەر دوایین بەرهەمی فیلمسازانی لاو و داهێنەر و لەم ساڵانەی کە “بەڕلینالە” بەڕێوەچووە، فیلمسازانی بەرچاو بە فیلمەکانی خۆیان لەم بەشەدا ئامادەبوون.

نمایشی گشتی فیلمی سینەمایی “نامۆ” بە هاوکاری وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیای ئەڵمانی “ئاڕت هوود ئینتێرتەیمێنت” ArtHood Entertainment بڵاوکەرەوەی نێودەوڵەتی ئەم فیلمە لە سینەمای شارە جۆراوجۆرەکانی هەرێمی کوردستان پیشان دەدرێت.

ئەم بەرهەمە سینەماییە لە درێژەی بەشدارییە نێودەوڵەتییەکانی خۆیدا لە کۆمەڵێک فێستیڤاڵی جیهانی بەشداریی کردووە، لەوانە: شەست و شەشەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “تائۆرمینا” Taormina لە وڵاتی ئیتالیا، چل و چوارەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “هۆنگ کۆنگ” Hong Kong، فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی دووساڵانەی “فڕانکفۆڕت” لە وڵاتی ئەڵمانیا، دەهەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “تاوان و دەردیسەر”ی Crime and Punishment ئەستەنبووڵ لە وڵاتی تورکیا و هەروەها چەندین ڕووداوی هونەری دیکە.

ئەم بەرهەمە سینەماییە خەڵاتی باشترین فیلمی لە دەهەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “تاوان و دەدیسەر”ی ئەستەنبووڵ، خەڵاتی باشترین فیلمی لە دەهەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “بیجینگ” Beijing لە وڵاتی چین و هەروەها “بەختیار پەنجەیی” بۆ ڕۆڵ بینین لەم فیلمە خەڵاتی باشترین ئەکتەری پیاوی لە شەست و شەشەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “تائۆرمینا” لە وڵاتی ئیتالیا و هەروەها خەڵاتی باشترین ئەکتەری پیاوی لە چل و چوارەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “هۆنگ کۆنگ” بەدەستهێناوە.

هەندێک لە ستافی فیلمی سینەمایی “نامۆ” بریتین لە:

دەرهێنەر: نادر ساعی وەر، نووسەرانی هاوبەش: جەعفەر پەناهی و نادر ساعی وەر، بەڕێوەبەری وێنەگرتن: وەحید بیتووتە، مۆنتاژ: جەعفەر پەناهی، دەنگهەڵگر: عەبدوالڕەزا حەیدەری، دەنگدانەر: حوسێن قوورچیان، بەڕێوەبەری بەرهەم: سامان ئێران نیژاد، یاریدەدەری دەرهێنەر: ئەمیر ئێتمینان.

مەنسوور جیهانی

Previous Post

چاوخشاندنێک بە خەڵاتەکانی “هەتاوی زێڕین”ی دووهەمین فێستیڤاڵی فیلمی کوردی “مۆسکۆ” + وێنە

Next Post

هەڵبژێردراوانی یەکەمین خولی فێستیڤاڵی سیناریۆنووسی “لاو” لە مەهاباد

RelatedPosts

کرماشان میوانداری فێستیڤاڵی پایتەختی ڕۆشنبیری شارەکانی ئاسیا دەکات
کەلتوری

کرماشان میوانداری فێستیڤاڵی پایتەختی ڕۆشنبیری شارەکانی ئاسیا دەکات

حوزه‌یران 4, 2025
‎دیمەنە سروشتییەكانی كێوی ئاربابا و شاری جوانی بانە
کەلتوری

‎دیمەنە سروشتییەكانی كێوی ئاربابا و شاری جوانی بانە

حوزه‌یران 4, 2025
کۆنسێرتی هومایۆن شەجەریان لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت
کەلتوری

کۆنسێرتی هومایۆن شەجەریان لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت

ئایار 30, 2025
خه‌ڵاته‌کانی “پێشبڕکێی سه‌ره‌کی” حه‌فتا و هه‌شته‌مین فێستیڤاڵی فیلمی “کان” + وێنە
کەلتوری

خه‌ڵاته‌کانی “پێشبڕکێی سه‌ره‌کی” حه‌فتا و هه‌شته‌مین فێستیڤاڵی فیلمی “کان” + وێنە

ئایار 27, 2025
پەیامنێری جام کوردی لە ھەڵەبجە خەڵاتکرا
کەلتوری

پەیامنێری جام کوردی لە ھەڵەبجە خەڵاتکرا

ئایار 24, 2025
بنکەی ڕووناکبیریی گەلاوێژ ٢٨ەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی گەلاوێژ ڕێکدەخات
کەلتوری

بنکەی ڕووناکبیریی گەلاوێژ ٢٨ەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی گەلاوێژ ڕێکدەخات

ئایار 10, 2025
Next Post
هەڵبژێردراوانی یەکەمین خولی فێستیڤاڵی سیناریۆنووسی “لاو” لە مەهاباد

هەڵبژێردراوانی یەکەمین خولی فێستیڤاڵی سیناریۆنووسی "لاو" لە مەهاباد

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Stay Connected test

  • 139 Followers
  • 205k Subscribers
  • 23.9k Followers
  • 99 Subscribers
  • Trending
  • Comments
  • Latest

پیره میرد؛ ژیان و به رهه مه کانی

كانونی دووه‌م 16, 2025
سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

نیسان 21, 2021
سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

كانونی دووه‌م 3, 2022
سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

ته‌مموز 3, 2021

به‌رده‌وامین له‌ یارمه‌تی سه‌ربازی سوپای سوریا

0

ئه‌ردۆغان باجی سیاسه‌ته‌ دووپاڵوه‌کانی ده‌دات

0

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا سه‌ردانی تاران ده‌کات

0

داعش 100 هه‌زار هێزی چه‌کداری هه‌یه

0
ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025
شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

حوزه‌یران 7, 2025
پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

حوزه‌یران 7, 2025

Recent News

Follow Us

Browse by Category

  • ئابووری
  • ئاسیا
  • ئەفریقا
  • ئەمریکا
  • ئەورووپا
  • جیهان
  • دسته‌بندی نشده
  • زانست و تەندرووستی
  • ڕاپۆرت
  • سیاسی
  • ڤیدیۆ
  • کەلتوری
  • کۆمەڵگا
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • گۆڤاره‌کان
  • مەڵتی میدیا
  • نوێترین هەواڵ
  • هەڵبژاردە
  • هەڵبژاردەی سەرنووسەر
  • وتار
  • وتووێژ
  • وەرزش
  • وێنە

Recent News

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025

© 2020

No Result
View All Result
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • زبان فارسی

© 2020