بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هانی سەوابتە ئەندامی بەرەی گەل بۆ ئازادی فەڵەستین وتی کە شەڕی ئێستای ڕژێمی زایۆنیستی لە دژی جیهادی ئیسلامی فەڵەستین لە کەرتی غەززە، شەڕی دژ بە تەواوی گەلی فەڵەستینە.
فەوجەکانی ناسر سەڵاحەدینیش جەختیان ڕایانگەیاندووە کە شارۆچکەی زایۆنیست نشینی ئەشکوڵ بە مووشەکی 107 کراوەتە ئامانج.
تارق سەلما وتەبێژی جیهادی ئیسلامی فەڵەستین وتی کە هیچ نێوەندگێڕێک قبووڵ ناکەین و تیرۆرکردنی سەرکردەکانمان، هیچ کات لە ڕێگای بەرەنگاربوونەوەی ڕژێمی زایۆنیستی پاشگەزمان ناکاتەوە و قسەی خۆمان لە گۆڕەپانی شەڕدا دەکەین.
مەنزەر حایک وتەبێژی بزوتنەوەی فەتح لە کەرتی غەززە وتی: وەک چۆن لە جنین و ناوچەکانی دیکە لە دژی ڕژێمی زایۆنیستی وەستاوین، لە غەززەش ڕوبەڕوی دوژمنی زایۆنیستی دەبینەوە.
ناوبراو وتی کە لاوازی و بێدەنگی وڵاتانی عەرەبی جێی داخە بەڵام هیچ کات ئاڵآی سپی بەرز ناکەینەوە و دوژمن توانای تێکشکاندنی ئێمەی نییە.
کەتیبەکانی شەهیدانی ئەقساش هەڕەشەی ئەوەیکردووە کە لە گەڵ لایەنەکانی دیکەی فەڵەستین وەڵامی تاوان و دەسدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی دەداتەوە./.