بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئەمڕۆ شەممە 6 ی ئابی 2022 ئیدانەی هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنیستیی بۆ غەززە کرد.
ناوبراو وتی کە حکومەتی عێراق بە توندی ئیدانەی ئەو هێرشانە و کوژران و برینداربوونی خەڵکی مەدەنی لە کەرتی غەززە دەکات.
سەحاف وتی کە زمانی توندووتیژی کە ڕژێمی زایۆنیستی پەیرەوی دەکات، پیشاندەری ئاڵۆزی زیاترە و کەشەکە زیاتر ئاڵۆز و ناسەقامگیر دەکات، ئەوەش قەیرانەکە قووڵتر دەکات و ناگاتە هیچ چارەسەرێک./.