جام کوردی:
پیاوێکی ته‌مه‌ن 66 ساڵه‌ی هیندستانی 39 هاوسه‌ر، 94 منداڵ و 33 نه‌وه‌ی هه‌یه. ئه‌م پیاوه له ناوچه‌ی باکوری ڕۆژهه‌ڵاتی هیندستان ژیان به سه‌ر ده‌بات، سرنجڕاکێشتر ئه‌وه‌یه که هه‌موو ئه‌م که‌سانه له یه‌ک بینادا ده‌ژین.
سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی ئه‌م بنه‌ماڵه 167 که‌سییه له یه‌ک بینای چوار نهۆمیدا ده‌ژین. بینایه‌ک که 100 ژووری هه‌یه و له گوندێک له ناوچه‌ی شاخاوی ویلایه‌تی میزوڕامی هیندستان بونیات نراوه. شایانی ئاماژه‌یه ئه‌م ناوچه‌یه له گه‌ڵ وڵاتانی برێمه و به‌نگلادیش سنوری هاوبه‌شی هه‌یه.
زیۆنا چانا ده‌ڵێت: من له یه‌ک ساڵدا 10 جار هاوسه‌رگیریم کردووه.
هاوسه‌ره‌کانی ئه‌م پیاوه ته‌مه‌ن 66 ساڵه له حهوانگهیهک له ته‌نیشت ژووره تایبه‌ته‌که‌ی زیۆنا به هاوبه‌شی که‌ڵک وه‌رده‌گرن. دانیشتووانی ناوچه‌که ده‌ڵێن که ناوبراو هه‌رده‌م حه‌زی له‌وه‌یه له گه‌ڵ حه‌فت یان هه‌شت له هاوژینه‌کانی پێکه‌وه بن.
کوڕه‌کان و هاوسه‌ره‌کانیان و سه‌رجه‌م منداڵه‌کانیان له ژووره تایبه‌ته‌کانیان له هه‌مان بینادا ده‌ژین، به‌ڵام چێشتخانه‌ی هاوبه‌شیان هه‌یه.
هاوژینه‌کانی ئه‌م پیاوه به نۆره خواردنه‌کان ئاماده ده‌که‌ن، کچه‌کانی له خاوێن کردنه‌وه‌ی بیناکه‌و و شۆردنی قاپ و قاچاغه‌کان یارمه‌تیده‌ری یه‌کدی ده‌بن، پیاوه‌کانی ئه‌و بنه‌ماڵه پڕ حهشیمهتهش ئیش و کاره‌کانی دیکه وه‌ک کشتووکاڵی و ئاژه‌ڵداری ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
ڕێژه‌ی خۆراکی به‌کارهاتوو له لایه‌ن ئه‌م بنه‌ماڵه‌وه جێی سرنجه، ڕۆژانه 90 کیلۆ برێنج و 60 کیلۆ په‌تاته به‌کار دێنن که بووه‌ته کێشه‌یه‌ک له به‌رده‌م ئه‌واندا، ئه‌ڵبه‌ت ئه‌وان پشت به سه‌رچاوه‌کانی خۆیان ده‌به‌ستن و تا ڕاده‌یه‌ک که‌سانی خێرخوازیش یارمه‌تیده‌ریان ده‌بن.
زیۆنا ده‌ڵێت: ته‌نانه‌ت هه‌ر ئێستاش ئاماده‌م که بنه‌ماڵه‌که‌م له‌مه‌ش زیاتر بن، من بۆ هاوسه‌رگیری ئاماده‌م هه‌ر ئیش و کارێک تاقی بکه‌مه‌وه. ڕێژه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی که پێویسته چاودێرییان بکه‌م زۆرن و به‌م هۆیه‌شه‌وه خۆم به به‌خته‌وه‌ر ده‌زانم.
به‌ته‌مه‌نترین هاوژینی چانا سێ ساڵ له ناوبراو گه‌وره‌تره. چانا له ته‌مه‌نی 17 ساڵیدا له گه‌ڵیدا ئاشنا بووه. ئه‌و گرووپێکی کریستانی به ناوی چانا به‌ڕێوه ده‌بات که فره‌ژنی به ڕه‌وا ده‌زانێت. ئه‌و گرووپه که له ساڵی 1942 دامه‌زراوه، له‌و بڕوایه‌دایه که به یاوه‌ری حه‌زره‌تی عیسا ده‌سه‌ڵاتی به‌ڕێوه‌بردنی جیهان ده‌گرنه ده‌ست. شایانی ئاماژه‌یه 400 بنه‌ماڵه له‌و گرووپه‌دا ئه‌ندامن.
ئیدریس سلێمانی