بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وەزارەتی تەندرووستی دەسەڵاتی خۆبەڕێوەبەری فەڵەستین ئەمڕۆ هەینی 29 ی تەمموزی 2022 ڕایگەیاند کە مێرمنداڵێکی تەمەن 16 ساڵەی فەڵەستینی بە ناوی ئەمجەد نەشئەت ئەبو عولیا لە ڕۆژهەڵاتی ڕاموڵڵا کوژراوە.
لە ڕاگەێندراوێکی ئەو وەزارەتەدا هاتووە کە هێزەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە گوندی موغیر فیشەکیان لە سنگی ئەو مێرمنداڵە داوە و هەوڵی پزیشکان بۆ چارەسەرکردنی شکستی هێنا.
ئەمجەد منداڵە تاقانەکەی باوک و دایکی بووە. ئیبراهیم مولحیم وتەبێژی دەسەڵاتی خۆبەڕێوەبەری فەڵەستین لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر سەبارەت بەو ڕووداوە ڕایگەیاند کە داگیرکاران واز لە تاوانەکانیان لە دژی منداڵان، گەنجان و ژنانی فەڵەستینی ناهێنن کە دوایین نموونەشی شەهیدکردنی ئەمجەد بووە کە بە تەقەی ڕاستەوخۆ و بەئەنقەستی زایۆنیستەکان کوژراوە./.