بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە هەلومەرجێکدا کە ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی هەوڵی زیاترکردنی گوشارەکان لە دژی ڕووسیا و پەراویزخستنی ئەو وڵاتە دەدەن، باڵیۆزی قەتەر لە ڕووسیا بە گرنگییەوە باسی پەیوەندی وڵاتەکەی و مۆسکۆی کرد.
ئەحمەد بن ناسر بن جاسم ئالی سانی باڵیۆزی قەتەر لە ڕووسیا بە میدیایەکی ئەم وڵاتەی ڕاگەیاند کە پەیوەندییەکانی دەوحە و مۆسکۆ دۆستانە بووە و دۆستانەش دەمێنێتەوە.
ناوبراو وتی کە پەیوەندییەکی دۆستانەمان لە گەڵ ڕووسیا هەیە و ئەم پەیوەندییەش مێژووییە و لە سەر بنەمای تێگەیشتنی بەرامبەر بە بەرژەوەندی هاوبەشە و بەم هۆیەوە پەیوەندییەکی زۆر بەهێزە.
ئەو دیپلۆماتکارە باڵایەی قەتەر ڤاکسێنی سپۆتنیکی ڕووسیاشی بۆ لەناوبردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا بە ڤاکسێنێکی گرنگ و کاریگەر ناو برد.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە ئەمریکا و وڵاتانی ئەورووپا بەردەوام باس لەوە دەکەن کە ڕووسیا بە تایبەت لە لایەن وڵاتانی هاوپەیمانی ڕۆژئاواوە پەراوێز خراوە./.