سه‌رۆک کۆماری ئیسلامی ئێران وتی: وشه‌ی داخستن ده‌بێت دوایین وشه بێت به‌رامبه‌ر به ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن و ڕۆژنامه‌کان، وه‌ک چۆن که پێویستمان به ڕاگه‌یاندنی ڕوونه ،ده‌بێت یاسا و ڕێسای ڕۆژنامه‌وانی روونیشمان هه‌بێت.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دوکتۆر حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌رۆک کۆماری ئیسلامی ئێران له ڕێ و ڕه‌سمی کردنه‌وه‌ی بیست و یه‌که‌مین پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی چاپه‌مه‌نی، ڕۆژنامه و هه‌واڵده‌رییه‌کان له تاران وتی: گومان له‌وه‌دا نییه که بۆ ده‌سکه‌وتنی سه‌رده‌مێکی نوێ و هه‌نگاونان له رێگای گه‌شه، پێویستمان به ڕاگه‌یاندن و میدیاکان هه‌یه.
حه‌سه‌ن ڕۆحانی له درێژه‌دا وتی: ئه‌گه‌ر یاسا ڕوون بێت، هه‌موو ڕۆژێک که‌سێک ناتوانێت یاری به ئازادی ڕۆژنامه‌وانییه‌وه بکات، ده‌بێت یاسا و ڕێسای ڕوون و سزا و هاندانی گونجاو دابنێین.
ڕۆحانی به ئاماژه به‌وه‌ی که له هه‌موو جیهاندا دوایین و دژوارترین یاسای سزا له سێداره‌دانه، وتی: هیج کات له سێداره‌دان یه‌که‌مین سزا نییه، به‌ڵکوو غه‌رامه، به‌ندکردنی کورت ماوه، داخستنی کورت ماوه یه‌که‌مین سزادانهکانه.
ناوبراو جه‌ختی له‌وه‌ش کرده‌وه که ئه‌گه‌ر ده‌زگایه‌کی ڕاگه‌یاندن لادانی بووه ده‌بێت ژووری چاپه‌مه‌نییه‌کان و ڕێکخراوه‌کانی په‌یوه‌ندیدار به‌و به‌شه بڕیاری له‌سه‌ر بده‌ن، هێزێکی ئه‌منی ناتوانێت و بۆی نییه ببێته پێوه‌ر بۆ لادان یان لانه‌دانی چاپه‌مه‌نییه‌کان و ڕۆژنامه‌کان.
سه‌رۆک کۆمار وتی که ئێمه پێویستمان به یاسایه‌کی یه‌کسانه بۆ هه‌مووان.
شایانی ئاماژه‌یه بیست و یه‌که‌مین پێشانگای چاپه‌مه‌نی و هه‌واڵده‌رییه‌کانی ئێران ڕۆژی یه‌ک شه‌ممه به ئاماده‌بوونی حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌رۆک کۆماری ئیسلامی ئێران به فه‌رمی ده‌ستی به کاره‌کانی کرد.