وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران سه‌ردانی به‌رپرسانی باڵای ئه‌فریقای باشوری بۆ ئێران به وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی بیره‌وه‌رییه‌کانی ڕابردوو ناو برد و وتی: گه‌لی ئێران ڕێزی تایبه‌ت له که‌سایه‌تی نیلسۆن ماندیلا ده‌گرێت.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی به گێڕانه‌وه له فه‌رمانگه‌ی دیپلۆماسی میدیایی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه، محه‌ممه‌د جه‌واد زه‌ریف ڕۆژی یه‌ک شه‌ممه له چاوپێکه‌وتنی له گه‌ڵ جێگری سه‌رۆک کۆماری ئه‌فریقای باشور وێڕای ده‌ربڕینی خۆشحاڵی خۆی له سه‌ردانی ڕامافۆزا بۆ تاران وتی: ئێمه له چاوه‌ڕوانی سه‌ردانه‌که‌ی جه‌نابی زۆما سه‌رۆک کۆماری ئه‌فریقای باشورین بۆ تاران.
ناوبراو وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران و ئه‌فریقای باشور له بواری سیاسی په‌یوه‌ندییه‌کی به‌هێزیان هه‌یه و هیوادارین له بواری ئابوری و بازرگان‌یش ئاستی په‌یوه‌ندییه‌کانمان به‌رزتر بکه‌ینه‌وه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران وتی: ئێمه بۆ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندی ئابوری و بازرگانی له گه‌ڵ وڵاتی ئه‌فریقای باشور هیچ سنورێک دانانێین.
زه‌ریف له درێژه‌دا وتی: دوو وڵات به‌ده‌ر له په‌یوه‌ندی به‌هێزی نێوانیان، له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیشدا هه‌ڵوێستی هاوشێوه‌یان هه‌یه و ئێمه ده‌توانین ئاستی په‌یوه‌ندییه‌کانمان له سه‌رجه‌م بواره‌کاندا به‌هێزتر بکه‌ین.
له‌و چاوپێکه‌وتنه‌دا جێگری سه‌رۆک کۆماری ئه‌فریقای باشور وێڕای ده‌ستخۆشی له پشتیوانی کۆماری ئیسلامی ئێران له خه‌باتی دانیشتووانی وڵاته‌که‌ی له سه‌رده‌می دژ به ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ستی، وتی: ئه‌و پاڵپشتییه بوو به هۆی ئه‌وه‌ی که ڕه‌وتی سه‌رکه‌وتنمان خێراتر ببێت.
ناوبراو وتی: به‌ڕێز ماندیلا پاش ئازادبوونی له به‌ندیخانه له ساڵی 1992 سه‌ردانی تارانی کرد و پاش ئه‌وه‌ش که پۆستی سه‌رۆک کۆماری له ئه‌ستۆ گرت هه‌وڵی پته‌وبوونی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان دوو وڵاتی دا.
جێگری سه‌رۆک کۆماری ئه‌فریقای باشور ڕایگه‌یاند: ئێمه سه‌باره‌ت به وزه‌ی ناوه‌کی پشتیوانیمان له چالاکییه ئاشتیخوازانه‌که‌ی تاران کردووه، به‌وه‌ش خۆشحاڵین که دانوستانه‌کان له گه‌ڵ کۆمه‌ڵه‌ی 1+5 له ده‌ره‌نجامدا به واژۆکردنی ڕێکه‌وتننامه‌ی ڤییه‌نا گه‌یشت، ئێوه پێداگریتان له بنه‌ماکانی خۆتان کرد و سه‌رکه‌وتن، من پیرۆزبایی ئه‌م سه‌رکه‌وتنه‌تان لێ ده‌که‌م.
ڕامافۆزا وتی: پاش ڕێکه‌وتننامه‌ی ڤییه‌نا درگایه‌کی نوێ به‌ڕووی په‌یوه‌ندییه‌کان له گه‌ڵ ئێران کراوه‌ته‌وه و هیوادارین له‌م هه‌ل و مه‌رجه نوێیه‌دا هاوکاری نوێمان له گه‌ڵ ئێران هه‌بێت. وه‌فدی گه‌وره‌ی ئابوری له که‌رتی تایبه‌ت هاوڕێ له گه‌ڵ من به مه‌به‌ستی خولی نوێی هاوکارییه‌کان هاتوونه‌ته تاران.
جێگری سه‌رۆک کۆماری ئه‌فریقای باشور به یاوه‌ری شاندێکی باڵای سیاسی و ئابوری له سه‌ر بانگهێشتی فه‌رمی ئێسحاق جه‌هانگیری جێگری یه‌که‌می سه‌رۆک کۆماری ئێران سه‌ردانی تارانی کردووه.