بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، موحسین خوجەستە میهر کارگێڕی گشتی کۆمپانیای نیشتمانیی نەوتی ئێران ڕۆژی سێ شەممە 19 ی تەمموزی 2022 لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند کە ڕێکەوتنی گەورەترین سەرمایەگوزاریی مێژووی پیشەسازی نەوت لە نێوان کۆمپانیای نیشتمانیی نەوتی ئێران و کۆمپانیای گازپرۆمی ڕووسیا بە بەهای 40 ملیار دۆلار واژۆ کراوە.
ناوبراو وتی: پێشتریش لە هەلومەرجی گەمارۆکان بە بەهای 4 ملیار دۆلار بۆ پەرەپێدانی 7 کێڵگەی نەوتی لە گەڵ ڕووسیا گرێبەست واژۆ کراوە./.