بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا ئەمشەو دووشەممە 18 ی تەمموزی 2022 بە سەردانێکی فەرمی و لە سەر بانگهێشتی ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران گەیشتە تاران.
سەردانەکەی ئەردۆغان بۆ تاران دوو ڕۆژەیە و لە کۆبوونەوەکانی لە تاران هەنگاوەکانی بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی تاران و ئەنکەرە تاوتوێ دەکات.
ناوبراو هەروەها لە کۆبوونەوەی سێقۆڵی لە گەڵ سەرۆک کۆمارانی ئێران و ڕووسیا دوایین ڕەوشی سوریا لە چوارچێوەی دانوستانەکانی ئاستانە تاوتوێ دەکات.
سەرۆک کۆماری تورکیا هەروەها لە تاران لە گەڵ ڤلادیمیر پوتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا کۆدەبێتەوە./.