بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، شێخ نەعیم قاسم وتی کە بڕیاری حزبوڵڵا ئەوەیە کە چەکی ئەم بزوتنەوەیە تەنیا بۆ خۆڕاگری لە بەرامبەر دوژمنی داگیرکار و پاڵپشتی لە دەسەڵات و سەروەری لوبنان بێت و لە کێشە و ململانێ ناوخۆییەکاندا شوێنی نابێتەوە.
ناوبراو وتی: ئەگەر شەڕێک ڕوو بدات، حزبوڵڵا بە تەواوی جیاوازترە لە ڕابردوو، دوژمن لە چەندین بواردا پاشەکشەی کردووە و سەرکەوتن بۆ ئێمەیە.
جێگری ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان وتی: بوونی ئێمە لە حکومەتدا باشترە و نەیاران لە وەها وڵاتێکدا پێشڕەوی ناکەن، لەوەدا سەرکەوتوو بووین کە نموونەی بەشداریی خۆمان بپارێزین کە بووەتە هۆی پاراستنی وڵات.
شێخ نەعیم قاسم وتی: حزبوڵڵا لەو دەگمەن حزبانەیە کە بۆ هەر بڕیارێکی پشت بە کۆمەڵە زانیارییەک دەبەستێت.
ناوبراو وتی: پەیوەندیی حزبوڵڵا و ئێران بابەتێکی ئایدۆلۆژیاییە و لەم پەیوەندییە لە پێناو بەرژەوەندییەکانی لوبنان و بە پێی تێڕوانینی خۆمان کەڵک وەردەگرین.
وتیشی کە کێشەکانی لوبنان بە هۆی گەندەڵی و سزاکانی ئەمریکایە و دەبێت لە بەرامبەر ئەمانە و ئەمریکییەکان بوەستینەوە./.