بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەنوەر قەرقاش ڕایگەیاند کە باڵیۆزی ئیمارات دەستنیشان و ڕەوانەی ئێران دەکرێت.
ناوبراو وتی کە وتووێژەکان لە گەڵ ئێران درێژەی هەیە و سەرقاڵی ناردنی باڵیۆزین بۆ تاران و سەرجەم پردەکانی پەیوەندی لە گەڵ ئێران بونیاد دەنرێتەوە.
وەزیری ڕاوێژکار لە کاروباری دەرەوەی ئیمارات وتی: ئێمە پێشوازی لە هەر شتێک دەکەین کە بە بێ ئامانجگرتنی وڵاتی سێهەم ئێمە بپارێزێت بەڵام بیرۆکەی ڕوبەڕوبونەوەی ئێران ئەوە نییە کە ئیمارات پێشوازیی لێبکات.
ناوبراو وتی: ئێمە لە سەرجەم لێدوانی بەرپرسانی ئیسرائیل و کەسانی دیکە سەبارەت بە ئێران خۆمان بە دوور دەگرین، ڕێگای بەردەم دیپلۆماسی و سیاسییە و درێژە بەم سیاسەتەش دەدەین./.