بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد بەریم جەختیکردەوە کە حکومەتی ئەمریکا هیچ کات دۆستی گەلی فەڵەستین نەبووە و بەردەوام لە پێناو پەردەپۆشکردنی تاوانەکانی ڕژێمی کاتیی زایۆنیستی لە دژی گەلی فەڵەستین هەنگاو دەنێت.
ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە سەردانەکەی بایدن بۆ فەڵەستین هیچ خێرێکی بە دواوە نابێت، سەردانەکەش پرۆژەیەکی ئەمنییە بۆ پاراستنی ڕژێمی زایۆنیستی لە گەڵ چەندین بەرتیلی دارایی و بەڵێنی سیاسی کە هیچ کات مسۆگەر نابێت.
بەریم ڕایگەیاند کە سەرۆک کۆماری ئەمریکا زیاتر هەوڵی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان وڵاتانی عەرەبی و ڕژێمی زایۆنیستی و پێکهێنانی هاوپەیمانی ئەمنی نێوانیان دەدات و بەردەوام لە دژی گەلی فەڵەستین پاڵپشتیی لە دوژمنان کردووە.
بەرپرسی نووسینگەی میدیایی کۆمیتەکانی خۆڕاگریی فەڵەستین سەبارەت بەوەی کە ئایا بایدن بە ئامانجەکانی لە سەردانە ناوچەییەکەی دەگات یان نە، وتی: حکومەتە عەرەبییەکان بەرەو لەناوچوون دەڕۆن، سەردانەکەی بایدن بۆ ناوچەکە کە لە پێناو پێکهێنانی هاوپەیمانییەکی ئەمنی و واژۆکردنی ڕێکەوتنی بەرگری هاوبەش بووە، بە ئامانجی پاراستنی ڕژێمی زایۆنیستییە، بەداخەوە کە ڕاستییەکانی جیهانی عەرەب بووەتە ڕێخۆشکەری وەها ڕێکەوتن و هاوپەیمانییەک بەڵام بە دڵنیاییەوە کە ئام ئاساییکردنەوە و هاوپەیمانییە شکست دێنێت و بە کردەوە شتێکی لێ نابینرێت لە بەر ئەوەی کە گەلانی موسڵمان و عەرەب ئەوە قبووڵ ناکەن ڕژێمی زایۆنیستی تێکەڵ بە ناوچەکەی ئێمە بکرێت.
ناوبراو وتی کە پشت بەستن بە ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی سیاسەتێکی شکستخواردووە و ئەنجامێکی نابێت، خۆڕاگری فەڵەستین لاوازیی زایۆنیستەکانی سەلماندووە و لە ڕووی سیاسی و سەربازییەوە بە شەڕی شمشێری قودس ئەو ڕژێمەی خستە پەراوێزەوە و تووشی کۆمەڵە قەیرانێکی گەورەی کردووە.
وتیشی کە سەرجەم هاوپەیمانییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە بەرامبەر هێز، ئیرادە و خۆڕاگریی گەلی فەڵەستین شکست دێنێت./.