بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد فەرازمەند باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە تورکیا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر ڕایگەیاند: ” لە گەرمەی گۆڕانکارییە چارەنووسسازە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان، تاران لە یەک ڕۆژدا میوانداری لە دوو کۆبوونەوەی گرنگ دەکات، حەوتەمین کۆبوونەوەی لێژنەی باڵای پەیوەندییەکانی ئێران و تورکیا و حەوتەمین کۆبوونەوەی لوتکەی ئاستانە کە هەر دوو کۆبوونەوە پاش ساڵانێک وەستان بەڕێوە دەچێت “.
ناوبراو وتی کە جموجوڵە دیپلۆماسییەکانی تاران بەرچاوە./.