بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە ڕاگەێندراوێکی وەزارەتی هەواڵگری کۆماری ئیسلامی ئێران (ئیتڵاعات) هاتووە کە سەرجەم ئەندامانی ئەو تۆڕە تیرۆریستییەی سەر بە گرووپە تیرۆریستییە جوداییخوازەکان لە باکوری ڕۆژئاوای وڵات دەستبەسەر کراون.
ئەو تۆڕەش لە دە تیرۆریست پێکهاتبوو کە لە چوارچێوەی چەندین تیمی چەند کەسیدا ڕاسپاردەی ئەوەیان هەبووە بە تەقینەوە و هێرشی سەر ناوەند و دامەزراوە هەستیار و ئابورییەکان و هەروەها باج وەرگرتن لە خەڵک بە تایبەت خاوەن کارە سەرکەوتووە خۆجێییەکان ئاڵۆزی و ناسەقامگیری بخەنە ناوچەکەوە.
لە درێژەی ئەو ڕاگەێندراوەدا هاتووە کە ئەو تۆڕە تیرۆریستییە بە پاڵپشتی جێگیربوونی ناوەندی سەرەکیی تیرۆریستان لە هەرێمی کوردستانی عێراق، لە ڕێگای سنورەکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاواوە ویستی هاتنیان بۆ ناو خاکی کۆماری ئیسلامی ئێران هەبووە، لە ڕۆژانی ڕابردوو بە زنجیرە پرۆسەیەکی ووشیارانە و خێرای هەواڵگری هەر دە کەسەکەیان دەستبەسەر کران و دەستبەسەر تەواوی کەلوپەلە سەربازی و تەکنیکییەکانی ئەواندا گیرا.
وەزارەتی هەواڵگری کۆماری ئیسلامی ئێران وێڕای دەستخۆشی لە هاوکارییەکانی بڕیارگەی حەمزە سەیدئەلشوهەدا و بەڕێوەبەرایەتی گشتی دادی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، ڕایگەیاندووە کە پاراستنی ئاسایشی گەلی سەربەرزی ئێران هێڵی سوورە و پێش ئەمەش بەردەوام بەرپرسانی هەرێمی کوردستان ئاگادار کراونەتەوە و لە ئێستاشدا جارێکی هۆشداری بەوان دەدرێت سەبارەت بە هەر جموجوڵێکی دوژمنانی ئاسایش و ئاسوودەیی خەڵکی ناوچەکە، هەنگاوی پێویست بنێن./.