بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران لە وتووێژی تەلەفوونی لە گەڵ بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سوریا وێڕای پیرۆزبایی جەژنی قوربان لە گەڵ و حکومەتی ئەو وڵاتە، جەختیکردەوە کە پاڵپشتییەکانی ئێران لە سوریا و بەرەی خۆڕاگری بەردەوام دەبێت و هەر چەشنە دەستێوەردانێکی دەرەکی لە سوریا ڕەتدەکەینەوە.
ناوبراو وتی کە کۆماری ئیسلامی ئێران پاڵپشتی لە جێگیربوونی ئاشتی و سەقامگیری لە سوریا دەکات.
بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سوریاش لەو وتووێژەدا ڕایگەیاند کە دوژمنان نەک ساڵ بە ساڵ بەڵکوو ڕۆژ لە دوای ڕۆژ لاوازتر دەبن.
ناوبراو وتی کە ئێران و سوریا لە سەنگەرێکی هاوبەشدان و هیوادارین ساڵی داهاتوو لە کاتێکدا جەژنی قوربان بەرز ڕابگرین کە گەلانی ئێران و سوریا سەرکەوتنە ناوخۆیی و دەرەکییەکانی خۆیان ببینن./.