بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فێستیڤاڵی فۆلکلۆی “sea sun”لە بارسێلۆنی ئیسپانیا بەڕێوە چوو.
گرووپی دیلانی ورمێ توانی لە نێو 18 گرووپدا، پلەی دووهەم مسۆگەر بکات.
“دیلانی ورمێ” هاوینی ساڵی ڕابردووش دوو پلەی یەکەمی فێستیڤاڵە نێودەوڵەتییەکانی هەڵپەڕکێی فۆلکلۆر و مۆسیقا لە ئەمریکا و ئۆسترالیای بەدەستهێنا.
فێستیڤاڵی مەیامی ئەمریکا لەژێر ناوی “دڵبەریی ئەمریکی” و فێستیڤاڵی ئۆسترالیا کە لە سیدنی بەڕێوە چوو لە ژیر ناوی “لە ژێر ئاسمان ئۆسترالیا” بوو و لە هەر دوو فێستیاڤڵەکە گرووپی دیلانی ورمێ پلەی یەکەمی لە بەشی هەڵپەڕکێ فۆلکلۆر و مۆسیقا بەدەستهێنا.