بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەبدوڵڵا ئاکرەیی ڕایگەیاند کە کۆنسووڵخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران ئێمەی ئاگادار کردووەتەوە کە بنکەی بازرگانیی ئەم وڵاتە لە سلێمانی بە بەشداری کۆمەڵێک کۆمپانیای پسپۆڕ و زانست بنەما دەکرێنەوە.
ناوبراو وتی کە ماوەیەکە ئێران داوای کردنەوەی ئەو بنکە بازرگانییانە دەکات و ئەوەی سلێمانی ڕۆژی دووشەممە 4 ی تەمموز دەکرێتەوە.
ئاکرەیی وتی کە بەدەر لە سلێمانی، بڕیارە لە هەولێریش ئەو بنکەیە بکرێتەوە بەڵام تا ئێستا ئەوەی سلێمانی ڕەزامەندیی لە سەر دراوە./.