بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەم پرۆژە ئابورییانەی چین، هەر یەک بە سەرمایەگزاریی لانیکەم 100 ملیۆن دۆلاری لە سەدا 40.3 بەراورد بە ساڵی ڕابردوو بەرزبوونەوەیان هەبووە.
بە پێی ئامارەکانیش، ئەم ڕێژەیە، لە سەدا 54.3 ی سەرمایەگوزاری دەرەکیی لە سەرتاسەری چین لە ماوەی 5 مانگەدا لە خۆ گرتووە.
شو جوتینگ وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی چین ڕایگەیاندووە کە گرووپێک لە کۆمپانیا جیهانییەکان خێراییان بە بازرگانی و هاوکاری خۆیان لە چین داوە و ئەمەش پیشاندەری بەردەوامیی متمانەی ئەوانە بە بازاڕی چین و ئاسۆی مانەوەی ئەوان لەم وڵاتە.
ناوبراو وتی کە ئەم وەزارەتە درێژە بە پاڵپشتییەکانی لە سەرمایەگوزاری و وەبەرهێنانی دەرەکی و هاوکاریی لە پێناو چارەسەرکردنی کێشە و گرفتی بەردەم کۆمپانیاکان دەدات./.