بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕووداوەکە لە کاتژمێر 10 و 18 خولەکەی شەوی پێنج شەممە 30 ی حوزەیران لە ڕێگای کونارەک بەرەو نیک شار بووە و بە هۆی سووتانی هەر دوو ئۆتۆمبێلەکەوە 12 کەس کوژران و بریندار بوون.
بە هۆی سەختی ڕووداوەکەوە 10 کەس دەستبەجێ گیانیان لە دەستدا و ئەو 2 بریندارەکەش ڕەوانەی نەخۆشخانەی شاری چابەهار کران./.