بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد عەلی ئەلحوسی ئەمڕۆ پێنج شەممە وتی کە هێزەکانی یەمەن لە ڕوبەڕوبونەوەی دوژمنی تاوانبار بەردەوام دەبن.
ناوبراو لە ڕێوڕەسمی دەرچووانی کۆلێژی فەرماندەیی یەمەن، وتی: فەرماندەیی لەشکرەکان وەک قارەمانانی دیکەی هێزە چەکدارەکان و هێزە ئەمنییەکان و هێزەکانی گەل، بوونەیە قەڵایەکی نەڕووخاوی بەرەنگاربوونەوەی پیلانگێڕییەکانی دوژمن.
ئەلحوسی وتی: ئەمڕۆ یەمەن ڕوبەڕوی پیلانێکی نێودەوڵەتی بووەتەوە کە تەنیا بەسراوەی سنورەکانی ئەم وڵاتە نییە و سەرجەم ئۆممەی ئیسلامی گرتووەتەوە.
ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی یەمەن وتی: بەو کەسانەی کە دەسدرێژییان کردووەتە سەر وڵاتی ئێمە، دەڵێین کە تا درێژە بە دەسدرێژی و گەمارۆی گەلی ئێمە بدەن، هێرشی گەورەتر و کوشندەتر دەبینن.
محەممەد عەلی ئەلحوسی وتی: هێزەکانی یەمەن ترسیان لە دوژمن و پیلانەکانی نییە و بڕوایان بە خودای گەورە و هاوکارییەکانی هەیە، دوژمن هیوای بە ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی هەیە، چەکی هێزەکانی ئێمە ئیمان بو خودا و پشوودرێژییە بەڵام دوژمنان بڕوایان بە چەکی ئەمریکا هەیە./.