بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سرگێی لاوڕۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لە سەر بانگهێشتی حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران، کۆتایی ئەم هەفتەیە لە تاران دەبێت.
ئەمەش یەکەم سەردانی لاوڕۆڤە بۆ تاران لە کاتی دەستبەکاربوونی کابینەی سێزدەیەمی ئێران بە سەرۆکایەتی ئایەتوڵڵا ڕەئیسی.
سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران سەردانەکەی لاوڕۆڤی پشتڕاست کردووەتەوە و ڕایگەیاندووە کە دەمانەوێت هاوکارییەکان لە گەڵ ناوچەی ئوراسیا و قەوقاز پەرە پێبدەین./.