جام کوردی | JAMEKURDI
شەممە, حوزه‌یران 21, 2025
فارسی
No Result
View All Result
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
No Result
View All Result
جام کوردی
No Result
View All Result
Home کەلتوری

“فەرید ئیلهامی” ئامێری ڕەسەن و کۆنی کوردی تەنبوور لە هەرێمی کوردستان زیندوو دەکاتەوە

جام کوردی - موزیکزانی ناوداری کورد "فەرید ئیلهامی" ئاوازدانەر، توێژەر، گۆرانیبێژ و ژەنیاری تەنبوور، لە گەورەترین پڕۆژەی هونەری خۆیدا دەیەوێت کە ئامێری ڕەسەن و کۆنی کوردی تەنبوور لە هەرێمی کوردستان زیندوو بکاتەوە.

حوزه‌یران 19, 2022
in کەلتوری
A A
0

بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، موزیکزانی بەئەزموونی کورد “فەرید ئیلهامی” کە ئێستاکە لە هەرێمی کوردستان نیشتەجێیە لە گەورەترین پڕۆژەی هونەری خۆیدا، بە دامەزراندنی ماڵی تەنبووری “ئەیاز”، بە دیکۆمێنت کردنی مەقامە ڕەسەنەکانی کوردەواری تەنبوور، وانە گوتنەوە و فێرکردنی گەنجانی کورد و هەروەها چەندین کاری هونەری بەنرخی دیکە، دەیەوێت کە ئامێری ڕەسەن و کۆنی کوردی تەنبوور لە هەرێمی کوردستان زیندوو بکاتەوە و خەڵکانی کورد، زیاتر ئاشنا و شارەزای ئەم ئامێرە ڕەسەنە بن.

ئیلهامی ماوەی 15 ساڵە کە سەبارەت بە ئامێری تەنبوور توێژینەوە دەکات و دەرئەنجامی ئەم توێژینەوانە ئەڵبوومی شانامەی کوردی بە ناونیشانی “مەقامی ئەفسانەکانی 2” بە دەنگی هەرمانی مامۆستا “شەهرام نازری”، کتێبی “هەزارەی تەنبوور” و چەندین بەڵگە فیلمی کوردی وەکوو ئینسکلۆپیدیایەکی ئامێری تەنبوورە کە تا ئەم ساتە وەختە بە بیانووی جۆراوجۆروە بڵاونەبوونەتەوە و هیوادارە کە لە چوارچێوەی پڕۆژەکانی ماڵی تەنبووری “ئەیاز” لە هەرێمی کوردستان پشتیوانی لیبکرێت و بخرێتە بەر دەستی هۆگرانی هونەری موزیک و ڕۆشنبیری کوردییەوە.

RelatedPosts

کرماشان میوانداری فێستیڤاڵی پایتەختی ڕۆشنبیری شارەکانی ئاسیا دەکات

‎دیمەنە سروشتییەكانی كێوی ئاربابا و شاری جوانی بانە

کۆنسێرتی هومایۆن شەجەریان لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت

جێی ئاماژە پێدانە کە شانامە خوێندنی کوردی لەو مێلۆدییە ڕەسەن و ونبووە کوردیانەیە کە بە درێژایی سەدان ساڵ، تەمەنی هەیە.

“فەرید ئیلهامی” زیاتر لە 15 ساڵە وەکوو ئاوازدانەر و ژەنیاری تەنبوور لە تەنیشت مامۆستا “شەهرام نازری” کۆنسێرتی جۆراوجۆری لە ناوخۆ و دەرەوەی ئێران پێشکەش کردووە و لەم ماوەیەدا لە بواری تێکەڵاوکردنی شیعر و مۆسیقا و هەروەها شێوازیی گۆرانی خوێندنی دروست لە خزمەت بەڕێزیاندا بووە، لە بیست و پێنجەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی “گەلاوێژ” لە تەلاری هونەری شاری سلێمانی یەکەمین جار بوو کە ئەم موزیکزانە کوردە لە بەرچاوی مامۆستا نازری وەکوو بینەر و میوانی تایبەت؛ گۆرانی بخوێنێت. هەر بەم بۆنەیەوە بە دابوونەریتی کۆنی تەنبوور، پێش دەستپێکی ئەم کۆنسێڕتە، چووە خزمەت مامۆستاکەی و بە ماچ کردنی دەستەکانی پاڵەوانی مۆسیقای کوردستان و ئێران، ئیزنی لێوەرگرت و چووە ڕیزی گۆرانیبێژە کوردەکانی مۆسیقای مەقامی تەنبوورەوە.

“فەرید ئیلهامی” لە دوایین پڕۆژەی هونەری خۆیدا بە ئیزن وەرگرتن لە مامۆستا “شەهرام نازری” گۆرانیبێژی ناوداری کورد، گرووپی موزیکی “ئەفسانەی ڕۆژهەڵات”ی mystical music of East  بە تێکەڵاوییەک لە مۆسیقای نەتەوە جۆراوجۆرەکان دامەزراند و هەروەها چالاکییەکانی خۆی وەکوو گۆرانیبێژی کوردی موزیکی مەقامی تەنبوور دەست پێکرد.

گرووپی موزیکی “ئەفسانەی ڕۆژهەڵات” بە سەرپەرەستی “فەرید ئیلهامی” ئاوازدانەر و ژەنیاری تەنبوور، بە هاوڕێیەتی لەگەڵ “محەمەد عەلی محەمەد حەسەنی” (دڵنەواز) ژەنیاری بەنجۆ لە بەلووچستان، خاتوو “مینا دریس” گۆرانیبێژی عەڕەبی ئەهوازی، خاتوو “زینوێ حەسەن راوی” گۆرانیبێژ لە هەرێمی کوردستان، خاتوو “غەزالە شیرازی” ژەنیاری چەلۆ و “ئەمین حەیدەری” ژەنیاری عوود لە ئێران، “نەبیل یۆسف شەریداوی” ژەنیاری عوودی عەڕەب، “دەرشێن جووت سینک ئاننەد” ژەنیاری ته‌بلا لە هیندستان و “هەژار زەهاوی” ژەنیاری دەف لە هەرێمی کوردستان، لە یوبیلی زیوینی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی “گەلاوێژ” چەندین پارچە موسیقای مەقامی تەنبوور، مۆسیقای سیکەکانی هیندستان، مۆسیقای تەریقەتی چشتییەی بەلووچستان، مۆسیقای سۆفی عەڕەب و هەروەها شیعرەکانی حەزرەتی مەولانا جەلالەدینیان پێشکەش کرد.

دوایین کۆنسێڕتی “فەرید ئیلهامی” وەکوو ژەنیاری ئامێری تەنبوور بە هاوڕێیەتی لەگەڵ مامۆستا نازری و “سابیر نەزەرگاهی” ژەنیاری دیوان بۆ بیست و پێنجەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی “گەلاوێژ” دەگەڕێتەوە کە تیایدا مەقامی کوردی “ساروخانی” لە مەقامەکانی کۆن و باستانی تەنبوور بە شیعری سەید “یەعقووب ماهیدشتی”یان پێشکەش کرد.

مەنسوور جیهانی

Previous Post

خەڵاتی گەورەی بینەرانی فێستیڤاڵی فیلمی مادرید بۆ فیلمی «دەریا»

Next Post

چاوخشاندنێک بە بەرهەمەکانی چوارەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی ئەنیمەیشنی “کەرکووک”

RelatedPosts

کرماشان میوانداری فێستیڤاڵی پایتەختی ڕۆشنبیری شارەکانی ئاسیا دەکات
کەلتوری

کرماشان میوانداری فێستیڤاڵی پایتەختی ڕۆشنبیری شارەکانی ئاسیا دەکات

حوزه‌یران 4, 2025
‎دیمەنە سروشتییەكانی كێوی ئاربابا و شاری جوانی بانە
کەلتوری

‎دیمەنە سروشتییەكانی كێوی ئاربابا و شاری جوانی بانە

حوزه‌یران 4, 2025
کۆنسێرتی هومایۆن شەجەریان لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت
کەلتوری

کۆنسێرتی هومایۆن شەجەریان لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت

ئایار 30, 2025
خه‌ڵاته‌کانی “پێشبڕکێی سه‌ره‌کی” حه‌فتا و هه‌شته‌مین فێستیڤاڵی فیلمی “کان” + وێنە
کەلتوری

خه‌ڵاته‌کانی “پێشبڕکێی سه‌ره‌کی” حه‌فتا و هه‌شته‌مین فێستیڤاڵی فیلمی “کان” + وێنە

ئایار 27, 2025
پەیامنێری جام کوردی لە ھەڵەبجە خەڵاتکرا
کەلتوری

پەیامنێری جام کوردی لە ھەڵەبجە خەڵاتکرا

ئایار 24, 2025
بنکەی ڕووناکبیریی گەلاوێژ ٢٨ەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی گەلاوێژ ڕێکدەخات
کەلتوری

بنکەی ڕووناکبیریی گەلاوێژ ٢٨ەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی گەلاوێژ ڕێکدەخات

ئایار 10, 2025
Next Post
چاوخشاندنێک بە بەرهەمەکانی چوارەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی ئەنیمەیشنی “کەرکووک”

چاوخشاندنێک بە بەرهەمەکانی چوارەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی ئەنیمەیشنی "کەرکووک"

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Stay Connected test

  • 139 Followers
  • 205k Subscribers
  • 23.9k Followers
  • 99 Subscribers
  • Trending
  • Comments
  • Latest

پیره میرد؛ ژیان و به رهه مه کانی

كانونی دووه‌م 16, 2025
سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

نیسان 21, 2021
سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

كانونی دووه‌م 3, 2022
سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

ته‌مموز 3, 2021

به‌رده‌وامین له‌ یارمه‌تی سه‌ربازی سوپای سوریا

0

ئه‌ردۆغان باجی سیاسه‌ته‌ دووپاڵوه‌کانی ده‌دات

0

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا سه‌ردانی تاران ده‌کات

0

داعش 100 هه‌زار هێزی چه‌کداری هه‌یه

0
ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025
شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

حوزه‌یران 7, 2025
پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

حوزه‌یران 7, 2025

Recent News

Follow Us

Browse by Category

  • ئابووری
  • ئاسیا
  • ئەفریقا
  • ئەمریکا
  • ئەورووپا
  • جیهان
  • دسته‌بندی نشده
  • زانست و تەندرووستی
  • ڕاپۆرت
  • سیاسی
  • ڤیدیۆ
  • کەلتوری
  • کۆمەڵگا
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • گۆڤاره‌کان
  • مەڵتی میدیا
  • نوێترین هەواڵ
  • هەڵبژاردە
  • هەڵبژاردەی سەرنووسەر
  • وتار
  • وتووێژ
  • وەرزش
  • وێنە

Recent News

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025

© 2020

No Result
View All Result
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • زبان فارسی

© 2020