بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەحمەد موسا شەوی چوارشەممە ڕایگەیاند کە حکومەتی عێراق لە ڕۆژی چوارشەممە 15 ی حوزەیرانەوە بە فەرمی دەستیکردووە بە دانەوەی قەرزەکانی ئێران.
ناوبراو وتی کە تەرخانکردنی بودجەی پێویست بۆ دانەوەی قەرزەکانی ئێران لە ڕێگای قەرزی ناوخۆیی لە بانکی بازرگانیی عێراق و پارەی وەزارەتی دارایی بووە.
وتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق وتی کە لە ئێستادا پێویست بە هاوردەی 50 تا 55 ملیۆن مەتری سێجا گازی ڕۆژانە هەیە و لایەنی ئێرانیش بەڵێنی داوە کە بە دەستپێکردنی پرۆسەی دانەوەی قەرزەکان، ڕێژەی هەناردە زیاد بکات و چاوەڕوان دەکەین ئەم ڕێژەیە لە دوو ڕۆژی داهاتوو بەرز ببێتەوە./.