بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، قەیس خزعەلی شەوی چوارشەممە لە دژی هێرشەکەی تورکیا بۆ سەر شەنگال هاتە دەنگ.
ناوبراو وتی: هەر عێراقییەک کە دڵۆپە غیرەتێک لە خوێنیدا هەبێت، هیچ کات ناتوانێت لە بەرامبەر هێرش و دەسدرێژی ئاشکرای تورکیا بۆ سەر رۆڵەکانی گەلی ئێمە لە شەنگال بێدەنگی هەڵبژێرێت، مەگەر ئەوەی کە ئەو دڵۆپە خوێنەی وەک ئەمانە کە هاوشێوەی بێدەنگیی گۆڕستانەکان بێدەنگ ماون، لە دەست دابێت.
ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق وتی کە ئێمە قسەی زۆرمان بۆ وتن هەیە، هەر بۆیە بێدەنگ نابین./.